بانكی ناوەندی نزیكه‌ی 200 ملیۆن دۆلاری خسته‌بازاڕه‌وه‌
  2023-10-10       763       

بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ زیاتر له‌ 199 ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە، بەهای دۆلاریش بەرامبەر بەدینار لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو  گۆڕانكاری بەسەرهات و به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره‌ به‌ 163 هه‌زار دینار.

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند كە 199 ملیۆن و 63 هەزار و 829 دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، كە 26 ملیۆن و 540 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش 172 ملیۆن و 523 هەزار و 829 دۆلار دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەیه‌.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەبازاڕی دۆلارەكەی سلێمانیەوە، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 164 هەزار دینار، بەڵام لەئێستادا بەهاكەی دابه‌زیوه‌، بەجۆرێك بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 163 هەزار دینار.

ئێوارەی دوێنێ لەكاتی داخستنی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 160 هەزار و 750 دینار.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×