بەهاى دۆلار دابەزى و نرخى زێڕ بەرزبووەوە
  2023-10-15       974       


نرخى گرامێک زێر بە ٦٢ دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕى یەک هەزار دینار بەرزبووەوە، لە هەمان کاتدا نرخى دۆلار بەراورد بە دوێنێ دابەزى.

لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٩٠ دۆلار و ٨٩ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٨٧ دۆلار و ٦٩ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە دوێنێ بە جێگیرى مایەوە.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٦٢ هەزار و ١٣٤ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٩٣٢ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٦٢ دۆلار و ١٢ سەنتە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕى یەک هەزار دینار بەرزبووەوە.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٧٤ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٢٨ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٧٥ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٦٠ هەزار و ١٠٠ دینارە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە جێگیرى بە بڕى ٦٠٠ دینار دابەزى بەو پێیەى دوێنێ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر ١٦٠ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵمەى پێوەکرا، هەروەها، نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٣ هەزار و ٢٥٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٨٥ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە پێنج ملیۆن و ٣٠٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە دوو هەزار و ٧٧٨ لیرەى تورکى.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×