سۆران عومه‌ر هۆكاری‌ نه‌ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای بودجە ئاشكرا ده‌كات
  2023-10-15       1133       

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ده‌ڵێت، نوسینگەی محه‌مه‌د شیاع سودانی‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق وه‌ڵامی‌ نوسراوێكیان داوه‌ته‌وه‌و پێیانڕاگه‌یاندووه‌، تائێستا لەگەڵ لیژنەکەی حکومەتی هەرێم نەگەشتون بەتەوافوقی یاسایی، بۆیە حکومەتی ئیتحادی هەڵنەساوە بەناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای بودجەی ٢٠٢٣ -٢٠٢٤-٢٠٢٥.

ئاوێنه‌: سۆران عومه‌ر ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌و تێیدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ لە ٢٨/٨/٢٠٢٣ نوسراوێکی‌ بەژمارە (٦١٧/د) ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووه‌ دەربارەی جێبەجێنەکردنی یاسای بودجەو پارەدارنەکردنی هەرێمی کوردستان بەپێی ئەو پشکەی لەیاساکەدا بۆی دیاریکراوە. 

ده‌شڵێت، "بەنوسراوی ژمارە ( ٣٠٠٢/٢٣٢٩٣٢٢) لە ١١/١٠/٢٠٢٣ نوسینگەی سەرۆک وەزیران لەوەڵامدا ئاماژە بەوە دەکات لیژنەی پێکهاتوی هەردو حکومەتی هەرێم و ئیتحادی نەگەشتونەتە هیچ تەوافوقێکی یاسایی، بۆیە  هەرێمی کوردسانیان پارەدار نەکردووە بەپێی یاسای بودجە."

سۆران عومه‌ر ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئەوەی جێی سەرنجە حکومەتی عێراق لەسەر پشکی هەرێم باس لەوە دەکات نەگەشتونەتە تەوافقی قانونی! لەکاتێکدا جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ئەمساڵ تەنها دوو مانگی ماوە، هەرێم بەو قەرزەش کە وەریدەگرێ موچەی سێ مانگی دواکەوتووەو تاکو ئێستە دیار نیە چارەنوسی ئەو موچانە بەکوێ دەگات!

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×