به‌غدا جه‌ژنانه‌ ده‌داته‌ موچه‌خۆران‌و هه‌رێم-یش ته‌نها موچه‌ی‌ چه‌ند وه‌زاره‌تێك دابه‌شده‌كات
  2019-08-06       1710       
حكومه‌تی‌ عێراق جه‌ژنانه‌ ده‌داته‌ موچه‌خۆرانی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم-یش پێش جه‌ژن ته‌نها موچه‌ی‌ چه‌ند وه‌زاره‌تێك دابه‌شده‌كات.

ئاوێنه‌: بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق  بڕیاریداوه‌ كه‌ بڕی‌ 100 هه‌زار دینار جه‌ژنانه‌ به‌و كه‌سانه‌ بدات كه‌ موچه‌ی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌یانگرێته‌وه‌.

پێشتریش حكومه‌تی‌ عێراق بڕیاریدابو كه‌ موچه‌ی‌ هه‌مو ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ پێشوه‌خت بدات كه‌ كاتی‌ وه‌رگرتنی‌ موچه‌كانیان ده‌كه‌وێته‌ كاتی‌ جه‌ژنی‌ قوربانه‌وه‌.

پێشخستن‌و پێدانی‌ جه‌ژنانه‌ به‌موچه‌خۆران له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم پێش جه‌ژنی‌ قوربان ته‌نها موچه‌ی‌ چه‌ند وه‌زاره‌تێك دابه‌شده‌كات.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×