نرخی نەوت زیاتر بەرزبوەوە
  2023-10-20       702       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت زیاتر بەرزبوەوەو یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە سەرو 93 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئاوێنە: بەپێی داتاكانی بازاڕەكانی نەوتی جیهان، لە ئێستا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 93 دۆلارو 81 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەروەها یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 90 دۆلارو 33 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێ.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبونی نیگەرانییەكان لەبارەی ئەوەی كە شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست فراوانتر ببێ و ببێتە مایەی وەستانی هەناردەی نەوت لە هەندێك وڵاتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×