سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل وەڵامی ئەردۆغان دەداتەوە
  2023-11-16       399       

دوای ئەوەی سەرۆك کۆماری توركیا ڕایگەیاند، زۆر بە ئارامییەوە دەڵێم” ئیسرائیل دەوڵەتێكی تیرۆریستە”، لە بەرامبەردا سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: ئەردۆغان پاڵپشتی لە تیرۆر و حەماس دەكات و گوندەكانی وڵاتەكەی بۆردومان دەكات، ئێمەش ئەوەی لێ قبوڵ ناكەین.

ئاوێنە: بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا وەڵامی ئەردۆغان دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئەردۆغان ئیسرائیل بە تیرۆریست و لە ناوبردنی فەڵەستینییەكان ناو دەبات، لە كاتێكدا خۆی پاڵپشتی لە تیرۆریست و حەماس دەكات، هەروەها گوندەكانی وڵاتەكەی بۆردومان دەكات، ئێمەش ئەوەی لێ قبوڵ ناكەین.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوێنێ لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنی ئاکەپە لە پەرلەمانی توركیا، ئەردۆغان وتی: ئیسرائیل ستراتیجی لە ناوبردنی تەواوی غەزە جێبەجێ دەكات، بۆیە زۆر بە ئارامییەوە دەڵێم” ئیسرائیل دەوڵەتێكی تیرۆرستە”، لە بەرامبەردا بزووتنەوەی حەماس بزووتنەوەیەكی نیشتمانییە.

ئەردۆغان بەردەوام بوو وتی، ئەگەر ئیسرائیل بەم شێوەیە بەردەوام بێت لەسەر كۆمەڵكوژییەكانی، لە هەموو شوێنێكی جیهان ناوی تۆمار دەكرێت، كە دەوڵەتێكی تیرۆریستیی نەفرەت لێكراوە.

لە بەرامبەر وتەکانى سەرۆکى تورکیا بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەردۆغان ئیسرائیل بە تیرۆرست و لە ناوبردنی فەڵەستینییەكان ناو دەبات، لە كاتێكدا خۆی پاڵپشتی لە تیرۆریست و حەماس دەكات، هەروەها گوندەكانی وڵاتەكەی بۆردومان دەكات، ئێمەش ئەوەی لێ قبوڵ ناكەین.

زیاتر لە مانگێك تێدەپەڕێت بەسەر هێرشی چەكداری بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی بۆ سەر ئیسرائیل، كە لە ئەنجامدا زیاتر لە هەزار و ٤٠٠ ئیسرائیلی كوژران و زیاتر لە هەزار برینداریشی لێ كەوتەوە، هەروەها زیاتر لە ١١ هەزار هاووڵاتی سڤیل لە غەزە كوژراون و زیاتر لە ٣٠ هەزاری دیكەش بریندارن.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×