تەندروستی جیهان: بارودۆخی غەززە و ڕەوشی مرۆیی مایەی نیگەرانییە
  2023-11-17       463       

ئەمڕۆ هەینی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، بارودۆخی کەرتی غەززە و ڕەوشی مرۆیی مایەی نیگەرانییە و پێدەچێت نەخۆشی لە سەرتاسەری کەرتی غەززەدا بڵاو ببێتەوە ئەوەش بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل و کۆبوونەوە و بەسەریەکدا کەوتنی دانیشتوانی غەززە و نەبوونی خواردن و خواردنەوە و ئاو و پاککەرەوەکانەوە.

ڕیچارد بیبرکورن نوێنەری ریکخراوی تەندروستی جیهان لە فەلەستین ڕایگەیاند، هەست بە نیگەرانییەکی زۆر گەورە دەکەین بەتایبەتی لەڕووی دۆزینەوەی جارەسەرێک بۆ وەرزی زستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە ٧٠ هەزار حاڵەتی هەوکردنی توندی کۆئەندامی هەناسەدان و زیاتر لە ٤٤ هەزار حاڵەتی سکچوون لە کەرتی غەزەدا تۆمارکراون و وتیشی ژمارەکە زۆر لەوە زیاترە کە چاوەڕوان دەکرا.

باسی لەوەشکرد، ئێستا بەرەوە وەرزی زستان و ئەگەری دروستبوونی زریان و لافاو دەچین و ئەمەش ترسێکی زیاتری دروست کردووە بۆ کەرتی تەندروستی و چارەسەرکردنی نەخۆشەکان لە کەرتی غەززەدا کە گەمارۆ دراوە و چاوەڕوان دەکرێت نەخۆشی بەڕێژەیەکی زۆر تێیدا بلاو ببێتەوە.

دەشڵێت، داخستنی نەخۆشخانەکان و نەبوونی سووتەمەنی و لەناوچوونی وێستگە و عەبارەکانی ئاو بووە بەهۆی پیسبوونی ژینگە و ئەگەری زیاتر بوونی بڵاووونەوەی نەخۆشی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×