2019-08-13   1489     
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئاماده‌یی ده‌ربڕی له رێگه‌ی تیمی ئه‌ندازیاریی جوڵانه‌وه‌كه‌وه له ماوه‌ی ته‌نها یه‌ك هه‌فته‌دا، چاكسازیی پێویست له تونێلی ده‌ربه‌ندیخاندا بكات و نۆژه‌نی بكاته‌وه، هیواشیخواستوه ئیداره‌ی ناوچه‌كه رێگریی لێ نه‌كه‌ن و رێگه‌بده‌ن تونێله‌كه چاك بكه‌نه‌وه.
ئاوێنه: ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه وێنه‌كانی ناو تونێلی ده‌ربه‌ندیخان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك قسه‌وباسێكی زۆری له‌سه‌ر ده‌كرێت، له وێنه‌كاندا رێگای ناو تونێله‌كه زۆر به‌خراپی ده‌ركه‌وتووه كه چه‌ند چاڵێكی تێدا دروست بووه.
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هۆشدارییه‌كی زۆریان بۆ هاتوچۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه داوه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی خراپیی رێگاكه‌ش بوه‌ته‌هۆی دروستبونی قه‌ره‌باڵغی و ئاسته‌نگی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان و شۆفێران دروستكردوه.
دوای بڵاوبنه‌وه‌ی وێنه‌كانیش، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ی ئابی 2019، شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له نوسینێكدا به‌ناوی " ئەمەی دەبینینن فلیمی ترسناک نییە، بەڵکو تونێلی دەربەندیخانە" له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی: تیمی ئەندازیاری نەوەی نوێ بریاریداوە کە لە ماوەی تەنها یەک هەفتەدا چاکسازی پێویست لەو تونێلەدا بکات و نۆژەنی بکاتەوە (شەو و رۆژ بۆ ماوەی ئەو هەفتەیە) تیمەکەمان کاری تێدا دەکەن.
به‌ڵام شاسوار عه‌بدلواحید هیوایخواستوه و رایگه‌یاندوه كه هیواداره حکومەتی هەرێم و ئیدارەی ناوچەکە وەک ئەوەی 28 ساڵە نەیانتوانیوە وەک پێویست خزمەتی ئەو تونێلە بکەن و چاکسازی پێویستی تێدا بکەن، ڕێگری لە تیمی ئەندازیاری جوڵانه‌وه‌كه‌ی نەکەن وبهێڵن ئەو تونێلە چاک بكه‌نه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی نوسینه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ جه‌ختیكردوه‌ته‌وه كه دەیانەوێت حزبایەتی لە جنێودان و بوختان‌و رقەبەرایەتی و شەری براکوژی و بانگەشەی ناشیرینی گەرمی میدیایی، بۆ خزمەتکردنی خەڵک و دروستکردنی کێبڕکێ لەو بواره‌دا بگۆڕن و ده‌ڵێت: "دڵنیام براوەی یەکەم هاوڵاتییانی ئاسایین."
راشیگه‌یاندوه: "هەندێک بەرپرسی حکومی و حیزبیش، لە بری خۆمەشغوڵکردن و درۆی بەرکامێرا و خۆنمایشکردن و خۆخەریککردن بە نەمامێکەوە، ئەوا هیوادارم لە باخەکانی خۆیان بێنەنە دەرەوە و سەردانی گەرەک و کوچەی ئاساییەکانی هاولاتییان بکەن،و خزمەتی راستەقینەی ئەوان بکەن".
شاسوار عه‌بدولواحید ده‌شڵێت: خەڵک تاقەتی قسەکردن و خۆنمایشکردن و درۆی نەماوە، ئێستا هاوڵاتیان چاوەڕوانن و دەیانەوێت بزانن چ هێزێک بە راستی خزمەتی هاوڵاتییان دەکات؟ چاوەڕوانی ئەوەن تا بزانن حکومەتی هەریم وجوت حیزبی دەسەلاتدار بەو هەمو پارە و بودجەیەی بەغداد و ئەو داهاتە زۆرەی هەرێم کە هەمانە، کەی پرۆژەی زەبەلاح جێ بەجێ دەکەن؟ کەی 600 هەزار گەنجی بێ کار دەخەنە سەر ئیش، کەی موچەی دزراوی(بە ناو پاشەکەوتکراوی) فەرمانبەران دەگێڕنەوە، کەی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە تەواوی شاروشارۆچکەکان جێبەجێ دەکەن؟ خەلک چاوەڕوانی ئەمانەیە، نەک چاوەڕوانی نەمامێکی 2،000 دیناری بێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆش سایتی ترافیك ئێف ئێم له‌زاری قایمقامیەتی دەربەندیخانه‌وه بڵاویكرده‌وه كه لە چەند رۆژی داهاتوودا، دەست دەكرێتەوە بە نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان و ئەو چاڵانەی لە تونێلەكەدا دروست بوون، چاك دەكرێنەوە.