سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی: دو لیژنە لە نێوان ھەرێم و بەغدا پێكھاتون
  2019-08-14       272       

بڕیارە وەفدێكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دوای پشوی جەژن سەردانی بەغدا بكات و سەرۆكی فراكسیۆنی پارتیش لەپەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد، سەردانەكان لەلایەن ھەردو حكومەتەوە بەردەوامییان دەبێت و دەشڵێت، دو لیژنە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان پێك ھێنراون.

ئاوێنە: ڤیان سەبری، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی حزبەكەی راگەیاند"لە چوارچێوەی دانوستانەكانی نێوان ھەردو حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ، گەیشتونەتە رێككەوتن دو لیژنەی ھونەری و تەكنیكی پێكبێن بۆ ئەوەی سەردانەكان لەلایەن ھەردولاوە بەردەوامییان ھەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەردولا، واتا ناردنی وەفد لەلایەن ھەردولاوە بەردەوامییان دەبێت".

دوای پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، شاندێكی باڵای حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی سەردانی بەغدای كرد و ھەردولا كۆكبون لەسەر كاركردن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە رێگەی دانوستانەوەو لەچوارچێوەی دەستوردا.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی وتیشی"سەردانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و سەرۆكوەزیران بۆ بەغدا، بەرھەمدار بونە و كاریگەرییان ھەبوە لەسەر بەرەوپێشچونی پەیوەندییەكان، پێكھێنانی دو لیژنەش بۆ چارەكردنی كێشەكان، یەكێكە لە ھەنگاوەكان بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی و چارەسەركردنی یەكجارەكیی گرفتەكان."

زۆرترین بینراو
سۆران عومه‌ر: به‌دواداچوونێكى ورد ده‌ریخست ئامانج بابانى بكوژى هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌ى و خۆیه‌تى
په‌لەمانتارێکى پارتى: دوای ڕۆژئاوای کوردستان ئاڕاستەی دژایەتی تورکیا بەرەو ڕوی هەرێمی کوردستانە
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی CIA: له‌ ئه‌نجامدا به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نساش کورده‌کان به‌جێده‌هێڵن
سیناتۆرێکی ئەمریکی: بۆ تەمبێ کردنی تورکیا پێویستە هەم گێزەر و هەم تێڵا بەکار بهێندرێت
سەركردەیەكی پارتی: تورکیا ناتوانێ ئەو بەرنامە چەپەڵەی بۆ رۆژاڤا دایناوە جێبەجێ بکات
وەفدێكی سەربازیی روسیا گەیشتە قامیشلۆ
داوا ده‌کرێت 40 هەزار سەربازی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا رەوانەی رۆژئاوای کوردستان بکرێت
لەمڕۆوە بە بەردەوامی كامێرای چاودێری لەڕێگایەك دادەنرێت
شاسوار عەبدولواحید: ئەم دۆخە دەبێتە بازدانێکی گەورە بۆ بەرەوپێشبردنی دۆزی کورد
ئەسەسەرد: گەر تورکیا ئامانجەکانى لەباکورى سوریا پێکا، ئەوا بیر لە فراوانکردنى سیناریۆکە دەکاتەوە
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×