2019-08-15   624     
لە ئەنجامی پەلامارێکی چەکداری لە شاری فیلادیفیا-ـی ویلایەتی پێنسیلڤانیا، ٦ پۆلیسی ئەمریکی برینداربوون.
ئاوێنه: بە گوێرەی میدیا خۆجێکانی ئەو وڵاتە، دوای ئەوەی پۆلیسی ئەمریکا ویستوویەتی پشکنین بۆباڵەخانەیێک ئەنجام بدات، تەقەی ژمارەیەکی چەکداریان ئاراستەکراوە.
پۆلیسی روونیکردەوە کە ژمارەی هێرشکەرەکان لە کەسێک زیاتربوونە و لە ئاکامی پەلامارەکەیان ٦ پۆلیسی ویلایەتەکە برینداربون.
جیا لەمە هەر لە ئەنجامی ئەو پەلامارە و وەڵامدانەوەی پۆلیس لە بەرامبەر پەلامارەکە، هێرشکارێک و ٤ گومانلێکراو دەستگیرکران.
لە کاتی رووداوەکەدا ئێریک گریپ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئەمی فلادیفیا لە هەژماری فەرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا رایگەیاند، ''بەرپرسان دەیانەوێت پەیوەندی لەگەڵ هێرشکارەکە دابنێن، دەیانەوێت رێگری لە برینداربوونی زیاتر بکەن و ئەو(هێرشکارەکە) قایل بکەن''.
جیا لەمە یەکەکانی ئەمنی لە کاتی رووداوەکەدا دانیشتوانی ناوچەکەیان گواستووەتە ناوچەیەکی دیکە, رووداوەکە ٨ کاتژمێری خایاند.