2019-08-23   1459     
هودا سه‌جاد
ژنه په‌رله‌مانتارێكی په‌رله‌مانی عێراق داوای ئاشكراكردنی داهاتی ساڵانه‌ی خاڵه گومرگییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ئاوێنه: له‌نوسراوێكدا كه به‌رواری 21ی ئابی 2019ی لەسەرەو ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی كردووه، هودا سه‌جاد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق سێ داواكاریی خستۆته‌رو.
له‌خاڵی یه‌كه‌مدا داوا ده‌كات ژماره‌ی خاڵه گومرگی‌و خاڵه سنورییه زه‌مینی‌و ئاسمانییه فه‌رمیی‌و نافه‌رمییه‌كان كه ده‌كه‌ونه هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئاشكرا بكرێن.
هاوكات له‌داواكاریی دووه‌می په‌رله‌مانتاره‌كه‌دا هاتووه، داهاتی ساڵانه‌ی خاڵه سنورییه زه‌مینیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئاشكرا بكرێت.
به‌پێی نوسراوه‌كه، هودا سه‌جاد داوایكردووه كه به‌ڵگه‌ی یاسایی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی نوسینگه‌ی پشكێنه‌ری گشتی له‌ده‌سته‌ی خاڵه سنورییه‌كان ڕونبكرێته‌وه له‌كاتێكدا یاسای تایبه‌تمه‌ند هیچ ئاماژه‌یه‌كی بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و نوسینگه‌یه تێدا نیه.