2019-08-25   731     
ئیسحاق جیهانگیری، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆک كۆماری ئێران رایگەیاند، ''به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌شه‌فافیه‌ت و ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌كرێت''.
ئاوێنه: جیهانگیری ئاماژەی بەوەدا کە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌شه‌فافیه‌ت و ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌كرێت و چالاكیی نهێنی بوونه‌ته هۆی زیادبوونی گه‌نده‌ڵی.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگەی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆکكۆماری ئێران؛ ئیسحاق جیهانگیری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی خانه‌ی كرێكارانی تاران كۆبووه‌ته‌وه و پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی هه‌ڵسه‌نگاندووه.
ئیسحاق جیهانگیری رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر هه‌موو كاره‌كان شه‌فاف بن و له‌ژێر چاودێریی راگه‌یاندنه‌كاندابن، هیچ كه‌س بوێریی ئه‌وه‌ی نابێت كه گه‌نده‌ڵی بكات و وتی، ''رێگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی شه‌فافیه‌ت و چاودێریی گشتی و ئازادیی رۆژنامه‌گه‌رییه. چونكه چالاكیی نهێنی ده‌بێته هۆی زیادبوونی گه‌نده‌ڵی''.
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆکكۆماری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه داوه کە به‌ربڵاوبوونی گه‌نده‌ڵی، پێكهاته‌ی ئابووری و سیاسی مه‌ترسیدار ده‌كات و وتی:
''پێویسته به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له ئێران به شێوه‌یه‌كی چڕ و دادپه‌روه‌رانه به‌ڕێوه‌بچێت. كێشه‌یه‌كی گه‌وره له‌م پرۆسه‌یه‌دا، كردنه ئامانجی چینێك و ئه‌نجامدانی جیاكارییه به‌رامبه‌ر چینێكی دیكه''.