له پارێزگای سیستان و بلوجستانی ئێران
هێرشێكی چه‌كداری كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌سیج-ی سه‌ر به سوپای
پاسدارانی ئه‌و وڵاته‌و له‌ئه‌نجامدا سه‌ربازێك كوژراو پێنجی دیكه‌ش برینداربون.
ئاوێنه: ئاژانسی هه‌واڵی ره‌سمی ئێران(ئیرنا)
له‌زاری بڕیارگه‌ی قودسی هێزه پیاده‌كانی سوپای پاسدارانه‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێرشێكی چه‌كداری كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی
رێكخراوی به‌سیجی سه‌ر به سوپای پاسداران له شارۆچكه‌ی "نیكشه‌هر"ی سه‌ر
به پارێزگای سیستان و بلوجستان و هێرشه‌كه‌ش له‌كاتێكدا بوه كه رێوڕه‌سمی مه‌شقی
به‌یانیان له‌و بنكه‌یه به‌ڕێوه‌چوه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه له هێرشه‌كه‌دا
یه‌ك سه‌ربازی سوپای پاسداران كوژراوه‌و پێنجی دیكه‌ش بریندار بون.
بڕیارگه‌ی قودس
هێرشه‌كه به "تیرۆریستی" ناوبردوه كه له‌لایه‌ن "گروپێكی
تیرۆریستی"یه‌وه ئه‌نجام دراوه.
داواكاری گشتی شۆڕش
له ناوه‌ندی پارێزگای سیستان و بلوجستان به ئاژانسی فارس نیوزی رایگه‌یاندوه كه
هێرشكاره‌كان دو كه‌س بون.
برینداره‌كان گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌و
به‌پێی قسه‌ی داواكاری گشتی شارۆچكه‌ی نیكشه‌هر به ئاژانسی هه‌واڵی "جه‌وان"ی
راگه‌یاندوه كه برینی دوان له برینداره‌كان سه‌خته.
داواكاری گشتی
شارۆچكه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه هێزه ئه‌منییه‌كان له هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی
ئه‌نجامده‌رانی هێرشهكهدان.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له‌ناوچه سنورییه‌كانی
ئه‌و پارێزگایه هێرشی چه‌كدارانه‌ی گروپه جیاوازه‌كان بۆ سه‌ر هێزه چه‌كداره‌كانی
ئێران روی له‌زیادبون كردوه.
زۆرینه‌ی دانیشتوانی پارێزگاكه سه‌ر به
مه‌زهه‌بی سوننه‌ن به‌ڵام گروپه چه‌كداره‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئامانجی چالاكییه‌كانیان
به‌رگریكردنه له مافی كه‌مینه‌ی بلوج.