لیژنەی دەستپاكی
لەپەرلەمانی كوردستان دەڵێت؛ بەهەدەردانێكی زۆر لە شێوازی خەرجكردنی ئەو پێنج
ملیۆن دۆلارەدا هەبوە كە ساڵی 2014 بۆ پارێزگاى هەولێر وەک پایتەختى گەشتیارى وڵاتانى
عەرەبی تەرخان كراوەو جەختیش دەكاتەوە كە بەدواداچونەكانیان لەسەر ئەو بابەتە
بەردەوام دەبن.
ئاوێنە: بەپێی
راگەیەندراوێكی پەرلەمانی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی به‌رچاوڕونی و شێوازی خەرجكردنی پێنج
ملیۆن دۆلاری پایته‌ختی گه‌شتیاری، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 11/11/2019 لیژنه‌ی
ده‌سپاكی و كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا به‌سه‌رپه‌رشتی شیرین ئه‌مین سه‌رۆكی لیژنه
و به‌ئاماده بونی جێگر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه له‌گه‌ڵ شاندێكی دیوانی
چاودێری دارایی كه پێكهاتبون له سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی مه‌ڵبه‌ندی دو له دیوانی
چاودێری دارایی و به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی یاسایی دیوانی چاودێری، كۆبونه‌وه.
بەپێی راگەیەندراوەكە كۆبونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای لیژنه‌ی
ده‌سپاكی ئه‌نجامداراو سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه شاندی میوان كورته باسێكی ده‌رباره‌ی
شێوازی خه‌رجكردنی ئه‌و پێنج ملیۆن دۆلاره خسته‌ڕو كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستانه‌وه لەساڵی 2014دا ته‌رخان كرابو بۆ پارێزگای هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی گه‌شتیاری
وڵاتانی عەرەبی.
راگەیەندراوەكە
ئاشكرایكردوە كە دواتر سه‌رۆكی لیژنه و ئه‌ندامان پرسیار و تێبینیه‌كانیان خسته‌ڕو
و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه به‌هه‌ده‌ردانێكی زۆر هه‌بوه له‌شێوازی خەرجكردنی
ئەو بڕە پارەیەداو سه‌رنجی زۆریان هه‌یه له ورده‌كاری ڕاپۆرته‌كه.
هەروەك لە
راگەیەندراوەكەدا هاتوە"بڕیار درا به‌دواداچون بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌رده‌وام بێت
و لیژنەی دەستپاكی چاوێری قۆناغه‌كانی كاره‌كانی دادگا بكات."