2019-11-15   1032     
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناو خۆپیشانده‌رانی به‌غدا ڕویدا‌و سێ كه‌س كوژران‌و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بون.
ئاوێنه: كه‌ناڵی سكای نیوز له‌هه‌واڵێكی بهپهلهیدا بڵاویكرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناو خۆپیشانده‌رانی به‌غدا ڕویدا‌و سێ كه‌س كوژران‌و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بون.
هاوكات سایتی سۆمه‌رییه‌نیوز ڕایگه‌یاندووه، ته‌قینه‌وه‌كه له‌ڕێی بۆمبی چێندراوه‌وه بووه‌و له‌نێوان گۆڕه‌پانی ته‌حریرو ته‌یه‌ران له‌ناوه‌راستی به‌غدای پایته‌خت ڕویداوه.
سایته‌كه ڕه‌تیده‌كاته‌وه كه ته‌قینه‌وه‌كه له‌ڕێی ئوتومبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدرابێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ئه‌نجامی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه ئهمنییهكانو خۆپیشانده‌ران، دو كه‌س له‌به‌غدا كوژراون‌و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش توشی حاڵه‌ی "خنكان" بونه‌ته‌وه‌و به‌هۆی گازی فرمێسك ڕیژهوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ژێر ناوی "هەینی خۆڕاگریی" خۆپیشاندانی به‌رفراوان له‌شاری به‌غداو چه‌ند شارێكی دیكه‌ی عێراق به‌ڕێوه‌چو.
بەپێی هه‌واڵی ئاژانسی رۆیتەزریش دوێنێ پێنجشه‌ممه، لەشاری بەغدا چوار خۆپیشاندەر كوژراون‌و زیاتر لە 60 خۆپیشاندەری دیكەش برینداربون.