ئەمریکا و عێراق ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی نێوانیان دەستپێکردەوە
  2020-01-16       563       
دوای راگرتنی بۆ ماوەیەک لە دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و عێراق ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی نێوانیان دەستپێدەکەنەوە.

ئاوێنە: چەند سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پنتاگۆن، دەستپێکردنەوەی ئۆپەرسایۆنە هاوبەشەکانی عێراق-ئەمریکا-یان پشتراستکردوەتەوە، بەگوێرەی راگەیەنراوێکی وەزارەتەکە لە دوێنێ چوارشەممەوە دەستیپێکردوەتەوە.

بەرپرسانی پنتاگۆن راشیابگەیاندوە، بە ئامانجی قەلاچۆکردنی تەواوەتی پاشماوەکانی چەکدارانی داعش دەستیان بە کارە هاوبەشەکان کردوەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە شیعەكان دوای دەنگدانیان لە پەرلەمان لەسەر پڕۆژەبڕیاری دەركردنی ھێزە بیانییەكان لە عێراق، ھەوڵەكانیان دژی ھێزەكانی ئەمەریكا چڕ كردووەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×