''عێراق فڕۆکەی ئێف ١٦ی هەیە و دەتوانێت ئاسمانی وڵاتەکەی بپارێزێت''
  2020-01-18       552       

وتەبێژی سەربازی حکوومەتی عێراق رایدەگەیەنێت ''توانای پاراستنی ئاسمانی وڵاتەکەمان هەیە''.

ئاوێنه‌: لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق عەبدولکەریم خەلەف، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، ''عێراق فڕۆکەی ئێف 16ی هەیە و دەتوانێت ئاسمانی وڵاتەکەی بپارێزێت''.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ''عێراق هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانانە و ئاگاداری فڕینی فڕۆکەکانە، بەڵام بۆردوومانەکانی ئەمەریکا و ئێران، لە ناکاو بوون، لیژنەیەکیش بۆ لێکۆڵینەوە لەو بۆردوومانانە پێکهاتووە''.

خەلەف دووپاتیکردەوە ''ژمارەی هێزەکانی بیانی لە شەش هەزار سەرباز کەمترە، کە لەنێو سەربازگەکانی عێراقدان، بنکەی سەربازیی تایبەت بە خۆیان نییە''.

لەبارەی هێزەکانی ناتۆشەوە گوتی، لێکتێگەیشتنی دوورمەودا لەگەڵ ناتۆ هەیە، بۆ مەشق و راهێنان بە هێزەکانی عێراق.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×