ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی سەرجەم ماددەكانی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندكرد
  2020-02-13       1086       

مستەفا چاوڕەش، سەرپەرشتیاری كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاند، لەكۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەكەدا سەرجەم ماددەكانی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكە پەسەندكراون.

ئاوێنە: مستەفا چاوڕەش، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە سەرجەم خاڵەكانی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی لەكۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتیدا حزبەكەدا پەسەندكراون.

وتیشی، ئەمڕۆ 12 ماددەی پەیڕەوی ناوخۆ تاوتوێ كراوە و دەنگیان لەسەر دراوە.

ئاماژەی بەوەشدا كە بابەتی دارایی پەیوەستكراوە بە سەرۆكایەتی و هاوسەرۆكایەتی.

ئەوەشی خستەڕو، بڕیاری ئەوەمان داوە كە هەركەسێك دادەنرێت لە ئۆرگانەكان دەبێت بە هەڵبژاردن بێت نەك بە دامەزراندن.

مستەفا چاوڕەش ئاشكرایكرد كە ئەوان ئیشوكار و راوێژیان ماوە لەگەڵ ئەنجومەنی باڵاى سياسى و بەرژەوەندی یەكێتی و دەبێت هەندێك بابەت هەیە گفتوگۆی لەسەر بكرێت و بە دڵی هەمو لایەك بڕیاری لەسەر بدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×