له‌دوای 2014ه‌وه، رێكخراوی داعش بۆ یه‌كه‌مجار په‌یامێكی
ڤیدیۆیی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی داعشی بڵاوكرده‌وه، ئه‌وه‌ش به یه‌كه‌م
ده‌ركه‌وتنی ناوبراو دوای نزیكه‌ی پێنج ساڵ داده‌نرێت.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، تۆڕی فورقان-ی سه‌ر به
رێكخراوی داعش په‌یامێكی ڤیدیۆیی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بڵاوكرده‌وه كه ماوه‌كه‌ی
18 خوله‌كه.
له‌گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی به ریشێكی
درێژی سپی كه له‌ژێره‌وه خه‌نه‌ی لێدراوه ده‌ركه‌وتوه و پارچه‌په‌ڕۆیه‌كی ره‌شی
داوه به‌سه‌ریدا و سێ كه‌سی به‌ده‌وره‌وه‌یه كه ده‌موچاویان داپۆشراوه.
به‌غدادی له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه
كه شه‌ڕی باغۆز له رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زور له سوریا كۆتایی هات.
وتویه‌تی "شەڕی ئیسلام لە دژی خاچپەرستان شەڕێکی درێژە،
شەڕی باغۆز کۆتاییهات".
به‌پێی رۆیته‌رز له ڤیدیۆكه‌دا نوسینێك ده‌رده‌كه‌وێت
ئاماژه‌یه بۆ رێكه‌وتی تۆماركردنی ڤیدیۆكه كه كاتێكی پێشتر ئه‌م مانگه‌یه به‌ڵام
ناتوانرێت به وردی پشتڕاست بكرێته‌وه.