لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی
گه‌وره شاره‌وانی ئیستانبوڵی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و بڕیاری دا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن
له‌و شاره دوباره بكرێته‌وه.
ئاوێنه: رۆژی 31ی ئازاری رابردو هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له‌توركیا به‌ڕێوه‌چوو
كاندیدی پارتی گه‌لی كۆماری ئۆپۆزسیۆن بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئیستانبوڵ توانی
شكست به بیناڵی یڵدرم كاندیدی ئاكپارتی ده‌سه‌ڵاتدار بهێنێت و به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌رۆكی
شاره‌وانی ئیستانبوڵی راده‌ستبكرێت.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی ره‌سمی توركیا بڵاویكرده‌وه كه لیژنه‌ی
باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له‌سه‌ر داوایه‌كی "پارتی داد و گه‌شه‌پێدان"ی
فه‌رمانڕه‌وا بڕیاری دا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی
شاری ئیسته‌نبوڵ.
ئاژانسه‌كه رایگه‌یاند كه لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن بڕیاری
دا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ كه تیایدا بینالی یه‌ڵدرم كاندیدی
پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا شكستی هێنا و ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو كاندیدی
پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په" سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هه‌ڵبژاردنی نوێی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ
كه گه‌وره‌ترین شاری توركیایه رۆژی 23ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ره‌جه‌ب ئۆزێل، نوێنه‌ری پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌لیژنه‌ی
باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا لی تویتێكدا رایگه‌یاند كه پێشوازی له بڕیاری
لیژنه‌كه ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه كه‌ناڵی ئێن تیڤی توركی بڵاویكرده‌وه كه ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن 7 ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه
په‌سه‌ند كراوه و 4 ئه‌ندامی تر ره‌تیانكردووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا
كه له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌وه راگه‌یه‌ندراوه، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو چوار
ملیۆن و 169 هه‌زار و 765 ده‌نگ و بینالی یڵدرم كاندیدی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاكه‌په)
چوار ملیۆن و 156 هه‌زار و 36 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.