به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی بۆ چاره‌سه‌ر ده‌نێردرێنه‌ ئێران
  2019-05-06       280       

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی زیاتر له‌ 100 ملیۆن دینار بۆ چاره‌سه‌ریی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی له‌ وڵاتی ئێران، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم.

ئاوێنه‌: به‌پێی نوسراوێكی سه‌رۆكایه‌تی دیوان له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ رۆژی 2ی ئایار ده‌رچوه‌، ره‌زامه‌ندی دراوه‌ له‌سه‌ر نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ خه‌رجكردنی بڕی 101 ملیۆن و 575 هه‌زار دینار بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشانی به‌ركه‌وتوی چه‌كی كیمیایی له‌ وڵاتی ئێران.

به‌پێی نوسراوه‌كه‌ ژماره‌ی ئه‌و به‌ركه‌وتوانه‌ی پاره‌كه‌یان بۆ خه‌رجده‌كرێت 35 به‌ركه‌وتوی چه‌كی كیمیایین.

 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×