سلێمانی: داخستنی نانەواخانەیەكی نایاسایی
  2019-06-09       791       


لیژنەكانی قایمقامیەتی سلێمانی نانەواخانەیەك دادەخەن، راشیدەگەیەنن پابەندی رێنماییەكان نەبوە‌و بێ مۆڵەتیش بوە، باس لەوەش دەكات دەستیشیان بەسەر برێكی زۆری ئارد گرتوە كە شیاوی خواردن نەبوە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "یەك شەممە" لیژنە هاوبەشەكانی سەر بە قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی لەنێو بازاری نەورۆز نانەواخانەیەكیان داخست، راشیدەگەیەنن ئەو ئاردەی دەستیان بەسەردا گرتوە بری یەك تۆن‌و نیوە‌و ئەسپێ‌ تێیداوە‌و پاشەرۆی "جرج‌و مشك"یشی لەناودابوە.



باس لەوەش دەكاتخاوەنی  ئەو نانەواخانەیە بەنیازبوە ئاردەكە بكات بەنان بۆ چێشتخانە‌و كەبابخانەكان، هەروەك باس لەوەش دەكات خاوەنەكەی روبەروی لێپرسینەوەیی یاسایی دەكرێتەوە. 


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×