بەتۆمەتی ئاگركردنەوە 8 كەس دەستگیر دەكرێت
  2019-06-20       697       

 

لەراگەیەنراوێكیدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی ئاشكرایدەكات لەپیرەمەگرون بەتۆمەتی ئاگركردنەوە 8 كەس دەستگیردەرێت، ئاماژەبەوەش دەكات ئەو كەسانەی دەستگیركراون گەشتیارن.


ئاوێنە: ئەمرۆ "پێنج شەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی دەستگیركردنی 8 گشتیاری راگەیاند كە تۆمەتبارن بەكردنەوەی ئاگر، دەشڵێت "ساڵانە بەهۆکاری کەمتەرخەمی هاووڵاتیانەوە هەزاران دۆنم پوش و پاوان دەسوتێت و هەرگیز قەرەبوو ناکرێتەوە ، لەپێناو پارێزگارکردن لە ژینگە پۆلیسی دارستان بەردەوام لە هەوڵ و ماندوو بوندان بۆ کوژانەوەی ئاگرەکان ، بەهۆکاری ئاگرکەوتنەوە لە سنوری پیرەمەگرون (8) هاووڵاتی گەشتیار دەستگیرکران".

 

 

راگەیەنراو


لە پیرەمەگرون بەهۆکاری ئاگرکەوتنەوە( 8) هاوولاتی دەستگیرکران


ساڵانە بەهۆکاری کەمتەرخەمی هاووڵاتیانەوە هەزاران دۆنم پوش و پاوان دەسوتێت و هەرگیز قەرەبوو ناکرێتەوە ، لەپێناو پارێزگارکردن لە ژینگە پۆلیسی دارستان بەردەوام لە هەوڵ و ماندوو بوندان بۆ کوژانەوەی ئاگرەکان ، بەهۆکاری ئاگرکەوتنەوە لە سنوری پیرەمەگرون (8) هاووڵاتی گەشتیار دەستگیرکران .


بەهۆی کەمتەرخەمی و پابەندنەبوون ی هاوولاتیان و گەشتیاران بەڕێنماییەکانی پۆلیسی دارستان ئاگریکی بەرفراوان لەسەیرانگای چەمی ڕێزان کەوتەوە دەست بەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پیرەمەگرون گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە و بەهۆی دڵسۆزی و کارامەیی کارمەندانی پۆلیسی دارستان و بەهاوکاری هاووڵاتیانی سنورەکە و ئاگرکوژێنەوە لەماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا .


زیانی ئاگرەکە (1) دۆنم لە ڕوز و باخ و چەندین داری بەردار سوتان بەو هۆکارەوە (8) هاووڵاتی گەشتیار دەستگیرکران .

پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێک خراو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کرا بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×