2019-08-03   2282     
گومانلێكراوێک به تۆمه‌تی فرۆشتنی ئاوی به‌لوعه لەشوێنی ئاوی ''زه‌مزه‌م''، لە شاری ئادانا-ـی تورکیا ده‌ستگیر كرا.
ئاوێنه: دوایی ئەوەی له‌سه‌ر زانیارییه‌كی هه‌واڵگری له شاری ئادانای توركیا راگەیەندرا تۆمەتبارێک هەلستاوە بە فرۆشتنی ئاوی به‌لوعه به ئاوی ''زه‌مزه‌م''. تیمه‌كانی نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه و به‌رگرتن له تاوانی ساریجامی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئادانا دەستیان به‌لێکۆلینەوە کرد.
دوای لێكۆڵینه‌وه تیمه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر شوێنێکی دیاریكراو ئه‌نجامدا و، ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌به لەو شوێنە دۆزرایەوە.
تیمه‌كانی سەر بە بەڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئادانا، دەستیان بەسەر هه‌زار و ٢٠٠ ده‌به‌ی پێنج لیتری گرت كه پڕكرابوون له ئاوی به‌لوعه و له‌زگه‌یان پێوه‌كرابوو. هەروەها له‌سه‌ریان نووسرابوو ئاوی زه‌مزه‌م، هاوکات ٧٥٠ له‌زگه‌ی ساخته و١٩٢ ده‌به‌ی به‌تاڵیان دۆزیه‌وه‌تەوە.
جێگای ئاماژەیە به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌ته‌وه کارگەکە داخرا. خاوه‌نی کارەکە ب.ج ده‌ستگیركرا كه تۆمه‌تباره به فرۆشتنی ئاوی به‌لوعه به ناوی ئاوی زه‌مزه‌مه‌وه.