فەلسەفەی کۆچ وەک پێویستیەکی ھەنوکەیی بۆ مسوڵمانان

عومەر عەلی‌ محەمەد
  2020-08-21     679
کۆچی پێغەمبەر و ھاوەڵانی لە مەککەوە بۆ مەدینە، جێگەی تێڕامانێکی گەورەیە ،چونکە لەو سەردەمەدا کە جوڵە و ئاراستە و دیدگا و پلانی موسوڵمانان لەژێر رۆشنایی سروشدا بەڕێوە دەچێت و بە چاودێری خودی پەروەردگار خۆیەتی . کەواتە دەبێت بەوردی سەیر بکرێت و جێگەی ئیلھام بێت بۆ ئێستا و ئایندە .

پێغەمبەر و ھاوەڵانی ھەر لە سەرەتای سەرھەڵدانی پەیامەکەوە ھەرچیەکیان پێکرا لە بەرەو ڕوبوونەوەی شیرک و بتپەرستی کردیان. کە ئەمەش سەرچاوەی ھەمو خراپەکاریەکان بو لە گەندەڵی و ستەمکاری و نەفامی و دواکەوتوویی و نەخۆشی، لەبەر ئەوە بانگەواز لە مەککەدا بۆ چەسپاندنی لاالە الا اللە بوو، چونکە ئەمە مانا و دەلالەتی زۆر گەورەی ھەبو. یەکەمین بەردی بناغە بوو بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی مرۆڤدۆست، کە زەمینەی چەسپاندنی یەکسانی و دادپەروەری بێت. نەفامەکانی عەرەب لەو پەیامە گەورە تێ نەدەگەیشتن یان نەیاندەویست تێ بگەن، چونکە سەرکردە گەندەڵ و ستەمکار و خێڵەکیەکانی عەرەب ئامادە نەبوون دەستبەرداری ئەو ھەمو دەستکەوتە ببن و بێنە ژێر ئاڵای پەیامێک کە دەڵێت لای خوا ھەموو مرۆڤەکان وەک دانی شانە وان، یان لای خوا ئەو کەسە بەڕێزە کە خاوەن تەقوایە. سوڵتانەکانی عەرەب شەڕی پێگە و دەسەڵاتی خۆیان دەکرد، بۆ ئەم مەبەستەش ھەمو ھۆکارێکیان دژی ئەم پێغەمبەرە بەکارھێنا.

کۆچکردن بۆ مەدینە پلانێکی پێشکەوتوبوو بۆ شکاندنی تارمایی و بێ ھیوایی و گەڕاندنەوەی ھیوا بۆ ئەو ھاوەڵانەی کە دەیانوت. متی نێراللە، لێرەوە خوای گەورە رۆشناییەک دەکاتەوە .ھیوا دەگێڕێتەوە بۆ دڵی ھاوەڵە ھیلاک و شەکەتەکان، ئەوان کە زانیان ئیتر دەرگاکان بەڕویاندا داخراوە لە چاکسازی و گۆڕانکاری و تازەگەری و بنیاتنانی سیستمێکی عەداڵەتخواز. بڕیاری کۆچیاندا.واتە خۆیان نەدا بەدەستەوە بێ ھیوا نەبوون و بە ئالیەتێکیتر درێژەیان بە خەباتدا. ئەوان بیروباوەڕیان لەسەر لاالە الا اللە بنیاتنابوو، دەبوایە ئەوەش لەواقیعدا بۆ مرۆڤایەتی بچەسپێنن، چونکە ئەو پەیامە بۆ مرۆڤ ھاتووە و دەبێت لە واقیعی ژیانی مرۆڤایەتی بچەسپێت، ئەمەش وانەیەکی گرنگە بۆ ھەموو مسوڵمانان کە ھەرکەسێک بڕوای بە لاالە الا اللە ھێنابێت. دەبێت لەلایەک دژبە نەفامی و ستەمکاری و گەندەڵی و دواکەوتوویی بێت، لەلایەکی ترەوە دەبێت ھەموو ھەوڵەکانی خۆی بخاتەگەڕ لەپێناو بنیاتنانی سیستمێکی دادپەروەر و چاکەخواز کە بڕوای بە چەسپاندنی مافەکانی ھاوڵاتی ھەبێت، رێز لە کەرامەتی مرۆڤ بگرێت و خۆشگوزەرانی بۆ تاکەکان بھێنێتەدی. ھەر کەسێک لە حیکمەت و فەلسەفەی کۆچ تێبگات ئەو ئامانجە مرۆییانەی ھەبوە .

ئەو کاتەی کە پێغەمبەر و ھاوەڵانی گەیشتنە مەدینە، لێرەوە قۆناغێکی تر دەستپێدەکات، کە ئەویش گەشەپێدانی مرۆییە بە ھەموو ماناکانی، ئەمەش سەرەتای ئەزموونێکی نوێ بوو، چونکە ھەموو ئەوەی لە قورئاندا بە شێوەی تیۆری ھاتبوو، لەدوای ئەمە دەچێتە بواری چەسپاندن و ئەزموونگەری لە مەدینە کە ئەزمونەکە لە واقیعدا چەسپا .دەسەڵاتی خێڵەکی لەڕوی سایکۆلۆژیەوە ھەرەسی کرد.ئەمەش مانای واقیعی ئەو ئایەتەیە کە خوای گەورە دەفەرموێت وقل جا‌و الحق و زھق الباگل ان الباگل کان زھوقا .سەرکەوتنی ئەزمونی مەدینە نەک دەسەڵاتی نەفامانی عەرەبی لە مەککەدا روخاند .بەڵکو بوە سەرەتایەک بۆ ڕوخاندنی دەسەڵاتی ئیمبراتۆریەکانی فارس و رۆمیش .
کەواتە لەم روانگەیەوە دەبێت مرۆڤی مسوڵمان بۆ درێژەدان بەم پەیامی کۆچە و زیندوڕاگرتنی ھەنگاوەکانی ئەو پێغەمبەرە مەزن و مرۆڤدۆستە .دەبێت پێشەنگی ھاوڵاتیانی کۆمەڵگەکەی بێت لە پێناو چەسپاندنی دادپەروەری و ئازادی و مافەکانی مرۆڤ و ڕێزگرتن لەڕای بەرامبەر و بنیاتنانی دەسەڵاتێکی چاک و چاکەخواز و مرۆڤدۆست.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×