شکاندنی بێدەنگی‌و سەرەتای گۆڕانکاریی

عومەر عەلی‌ محەمەد
  2019-10-29     913
ڕۆژ بەڕۆژ خۆپیشاندانەکانی گەلی عێراق بەهەموو چین وتوێژەکانیەوە  گەرمتر دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا کەدەسەڵات بەهێز وچەک وبەکارهێنانی دەزگا ئەمنیەکان ڕووبەرویان دەبنەوەو ڕۆژ بەڕۆژیش ژمارەی کوژراو وبریندارەکان زۆردەبن، بەڵام لەلایەکی ترەوە عادل عەبدول مەهدی بەڵێنی زیادکردنی هەلی کارو بڕینەوەی موچە بۆکەم دەرامەتەکان  ودادگایی کردنی گەندەڵکاران دەدات، بەڵام نەترس ونەبەڵێنەکان ساردیان ناکەنەوەو لەئێستاشدا قوتابیان لەهەموو ناوەندەکانی خوێندنی زانکۆ وئامادەیی و بنەڕەتی  چونەپاڵ خۆپیشاندەران وبەمەش ڕەوشەکە زیاتر بەرەوئاڵۆزی دەروات فشاری زیاتر لەسەر حکومەت وپارتە سیاسیەکان دەکات کەگوێ بۆداواکاریەکانی خەڵک بگرن، هاوڵاتیانی عێراق لەباکورەوە هەتا ناوەڕاست وباشور هەموو زانیاریەکیان لایە ڕاستیەکان باش دەزانن، سۆشیال میدیاو ڕاگەیاندن بەبیستراو و نوسراویەوە بەدرێژایی حەڤدە ساڵی ڕابردوو باس لەگەندەڵی ودزینی سەروەت وسامانی گشتی وپێشێلکردنی یاساو سوکایەتیکردن بەهەست وناخ ودەنگی خەڵک دەکەن. 

١٧ ساڵە پارتەسیاسیەکان وبەرپرسە سیاسیەکان بەبەرچاوی خەڵکەوە نزیکەی ٤٥٠ ملیار دۆلاریان بەهەدەرداوە عێراقیان کردۆتە یەکێک لەگەندەڵترین وڵاتەکانی جیهان وگەلەکەیان توشی ئەوپەڕی هەژاری وڕسوایی کردووە وسەرەڕای ئەوەش سەرقاڵیان کردووە بەشەری مەزهەبی تائیفی و میلیشیایان دروستکردووە بۆ پاراستنی گەندەڵکاران و ڕشتنی خوێنی کەسانی مەدەنی بەتایبەت لەوکاتانەدا کەدێنە سەرشەقام، هیچ مانایەکیان بۆسیادەی نیشتیمانی نەهێشتۆتەوە و عێراقیان کردووە بەشوێنی تەراتێنی دەزگا سیخوڕیەکان و هێزی وڵاتانی دەرەوە، لەم کاتەدا نوخبەی حوکمڕان نە لەکۆمکاری عەرەبی نە ئەنجومەنی هاریکاری ولاتانی ئیسلامی نەلە نەتەوە یەکگرتووەکان کارەکانی سەنگێکی ئەوتۆی نیە.

لەبەرئەوە ئەم نوخبە حوکمڕانە هەتا لەحوکمدا بمێنێتەوە وڵات زیاتر بەرەووێرانی و گەندەڵی ودواکەوتوویی و دەبەن، ئەم خۆپیشاندانانە دەنگی دلێری ئەو گەلەیە کەدەیەوێت ئەونوخبە حوکمڕانە بکاتە دەرەوە، هەر لبەر ئەوەشە بنکەو بارەگاکانی حکومەت وپارتە سیاسیەکان بەیەکەوە دەسوتێن، بەتایبەتیس لەناوەندو باشورکەزۆرینەی جەماوەری شیعەیەو بنکەی پارتەکانیش هەموویان سەر بەئەوانن ولەم هێرشانەشدا بەرپرس وئەندام پارلەمان نادیدە ناگرن وماڵەکانی ئەوانیش دەسوتێنن، ئەمەی ڕودەدات چاوەڕوانکراو بوو، چونکە ناکرێت هەتا سەر ئەم نوخبە دەسەڵاتدارە بەوشێوەیە مامەڵە بکەن وئاوڕێک بەلای ئەو گەلەدا نەدەنەوە کەهەرچوار ساڵ جارێک دەنگیان پێ دەداو دەیانخاتەوە سەرکورسی دەسەڵات. 
زۆرترین بینراو
قوباد تاڵەبانی: بەگەنجی زۆرجار لێدانم خواردووە وایانزانیوە پاکستانیم
​ئاسایش گرووپێکی داعش دەستگیر دەکات کە سەرجەمیان کوردن
وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دا
مامۆستا عەینەدین مەریوانی، هونەرمەندی هەژاری نەتەوەیەکی بندەست و وڵاتێکی داگیرکراو
مه‌سعود بارزانی: نابێت ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان ببێته‌ هۆی تێکچونی پەیوەندیی نێوان کوردو عەرەب
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی گشتی دەکات
تۆڵەسەندنەوەی ترەمپ لەسعودیە: ئێوە نەتانویست لەگەڵ ئیسرائیل ئاشتی بکەن، ئەمە باجەکەیەتی
ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق دوایین مۆڵه‌ت ده‌داته‌ به‌كارهێنه‌رانی سیمكارتی كوڕه‌ك تیلیكۆم
پێشانگای شێوه‌كاران له‌ كۆڵن-ئه‌ڵمانیا به‌ به‌شداری هه‌ژار كه‌لهوڕی، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد
ئێران وردەکاریی ڕێڕەوە دەریاییە نوێیەکەی گەرووی هورمز دەداتە عێراق و وڵاتانی کەنداو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×