پارتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە هانا بۆ مالیکی دەبات
  2025-07-05       1540       

میدیای بەرەی گەل بڵاویکردووتەوە، پارتی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی مووچە داوای لە نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کردووەهەوڵی چارەسەرکردنی مووچە و هەناردەی نەوت بدات،  لەوەڵامدا مالیکی وتویەتی؛ نەوت هەناردە بکەنەوە "بە هەر نرخێک بێت". 

ئاوێنە: میدیای بەرەی گەل لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرایکردووە "پارتی داوای لە مالیکی کردووە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت بدات".

لەوەڵامدا نوری مالیکیش، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاندووە "لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان دەدەین".

وتووشیەتی "ئێوە نەوت هەناردە بکەن بڕەکەى هەرچەندە بێت، ئێمەش لە رێگەى چوارچێوەى هەماهەنگییەوە هەوڵدەدەین مووچە بۆ هەرێمى کوردستان بنێردرێت".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×