لەبەریتانیا  ژمارەیەك كورد کە جگەرەی نایاسایی دەفرۆشن هێرش دەكەنە سەر پەیامنێرانی بی بی سی 
  2025-07-05     

كاوە ڕەش/ بەریتانیا

 

دوابەدوای لێكۆڵینەوەو ڕاپۆرتێكی نهێنی تۆڕی هەواڵی بی بی سی، كە ئاشكرای كردوە، لەزۆرێك لەماركێتە بچوكەكانی ناو شەقامە گشتیەكانی بەریتانیا، بازرگانی بەجگەرەو توتن و ڤایبی نایاساییەوە دەكرێت،  تیمی تایبەتی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی نایاسایی هەڵمەت دەبەنە سەر چەندین ماركێت، زۆربەیان كوردن.

 

هاوكات لەگەڵ هەڵمەتی دەست بەسەرداگرتنی جگەرەو ڤایپی نایاسایی، تیمی پەیامنێرانی بی بی سی، یاوەری هێزەكانی پۆلیس دەكەن، بۆ نیشاندانی ئەو شوێنانەی كاریان فرۆشتنی جگەرەو تووتنی نایاساییە، لەناو ماركێتەكانی بەریتانیا.

لەكاتی پشكنین و لێكۆڵینەوەی پۆلیس لەماركێتەكان، كە بەشێكیان تونێلیان لەژێر ماركێتەكان درستكردووە بۆ شاردنەوەی جگەرەو شتی نایاسایی، خاوەن دوكانە كوردەكان ڕێگری دەكەن لەتیمی ڕیپۆرتەرو كامێڕامانەكان، ڕووبەڕووی كامێڕامان و پەیامنێران دەبنەوەو دەیانەوێ بەتورەییەوە كامێڕاكە ڕابگرن و دەست دەخەنە سەر ڕووی كامێڕاكەو بەری دەدەنەوە. 

كوردەكان بەتووڕییەوە هێرش دەكەنە سەر ڕیپۆرتەرو كامێڕامانەكان، هاوار دەكەن دەڵێن: نابێت ئەوان تۆمار بكرێن.

لەبەرامبەردا تیمە ڕۆژنامەوانییەكە دەڵێن كە ئەوان مافی خۆیان و گشتیە، كاری خۆیان بكەن و تۆماری هەڵمەتی دەستبەرداگرتنی ئەوكاڕە نایاساییە بكەن.

لەكاتی پشكنیدا،  تەنها لەتونێلێكدا كەكوردەكان لەژێر ماركێتەكان درووستیان كردبوو بەبەهای هەزاران پاوەند، پاكەت جگەرە دەدۆزنەوە.

یەكێك لەستافی دوكانەكان بەپێكەنینەوە دەڵێ: ئەو پاكەتانە هیچ نیە تەنها نرخە زۆرەكەی ٥ بۆ ١٠ هەزار پاوەندە دەبیت.

ستافەكە دەڵێن:, پاكەت و جگەڕە كەس ناكوژێ، ئێوە بڕۆنە دوكانی حەلاق و خوردنگەكان، هەموویان دەرمان و جگەرە دەفرۆشن.

تیمەکانی ستانداردی بازرگانی دەڵێن: بەشێك لەو ماركێتانە پەیوەندیان لەگەڵ چەندین باندی تاوانکاریی ڕێکخراودا هەیە،  کە گومانیان لێدەکرێت، سەرچاوەی دابینكردنی جگەرەو توتن و ڤایپی نایاسایی بن بۆ فرۆشگایانە.

تیمەكە دەڵێن:  ئەو قازانجانەی كە لەکەماركێتەكان بەدەست دەهێنرێت، هاوتای قازانجی  فرۆشتنی ماددەی هێرۆین و کۆکاینە.

تیمیەكانی ستانداردە بازرگانییەکان ئەو پرسەیان بەشەڕ لەنێوان خۆیان و ماركێتەكان وەسف کردووە، چونكە بەگوتەی ئەوان جكە لەفرۆشتنی شتی نایاسایی، سەدان لەو پەناخوازانەی كە مافی کارکردنیان لەبەریتانیا نییە، لەوێ کاردەكەن و لەهۆتێلەكان نیشتەجێین. 

 HMRC  حوكمەتیش دەڵێت: لانیکەم ٢.٢ ملیار پاوەند لەداهات، لەبەشی باج و گومرگی بەریتانیا، بەهۆی ماركێتەكانەوە لەدەست دەچێت لەو وڵاتە .

لەوەڵامی ڕاپۆرتی بی بی سی، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، ئیڤێت کوپەر ڕایگەیاندووە، شەرمەزارییەكێ گەورەیە کە باندە تاوانبارەکان هەوڵی خراپ بەکارهێنانی شەقامە گشتیەكان دەدەن بەهۆی ئەو كارە نایاسایانەوە. 

بەگوتەی وەزیری ناوخۆ،حکومەتی بەریتانیا، لەدوای هەڵبژاردنەکانەوە  ژمارەی هەڵکوتانە سەر شوێن کارە نایاساییەکان و دەستگیرکردنی ستاف و كرێكاری نایاسایی بە ڕێژەی 50% زیادکردووە.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×