شیکاری داهات و بەرهەمی نەوتی هەرێم بۆ مانگی تەموزی ٢٠٢٠

یادگار سدیق گەڵاڵی
  2020-09-06     578

یادگار سدیق گەڵاڵی
داهاتی هەرێم بەشیوەیەکی سەرەکی پشتی بە داهاتی نەوت بەستووە. زۆرێک لەکۆمپانیا نەوتییەکان زانیاری لەسەر ئاستی بەرهەم هێنان و چالاکییەکانیان و ئەوشایستەدراییانەی وەری دەگرن لە هەرێم بەشێوەیەکی بەردەوام بڵاودەکەنەوە. لەم شیکردنەوەیەدا بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم هەوڵدەدەین لەسەر ڕۆشنایی ئەوزانیاریانە ئاستی بەرهەم و نرخی نەوت وداهاتی هەرێم بەنزیککراوەیی بۆ مانگی تەموز بدۆزینەوە.
رۆژی ٢٠٢٠/٩/٤ کۆمپانیای شاماران شایستەی دارایی مانگی تەموزی بۆکێڵگەی ئەتروش ڕاگەیاند. کۆمپانیاکە دەڵێ کۆی شایستەی کۆمپانیا نەوتییەکان لەو کێڵگەیەدا بریتی بووە لە ٢١ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار . لەم بڕە کۆمپانیای شاماران کە خاوەنی پشکی ٢٧,٦% بڕی ٦,٥ ملیۆن دۆلاری بەردەکەوێت. ئەوی دەمێنێتەوە شایستەی کۆمپانیای تاقەی ئیماراتییە کە خاوەنی ٤٧,٤%ی پشکەکانە پشکی شایستە داراییەکەی دەکاتە ١٤,٩ ملیۆن دۆلار. ئەوەی دەمێنێتەوەپشکی هەرێمە. تێکڕای بەرهەمی کێڵگەکە لە چارەکی دووەمی ٢٠٢٠ دا بریتی بووە لە ٤٦،٧ هەزار بەرمیل. بەرزترین ڕێژەی بەرهەم لە ٢٠٢٠/٣/٢٧ دا بووە کە گەشتووەتە ٥٤ هەزار و٥٥ بەرمیل نەوت.
لە ساڵی ٢٠١٧ وە کێڵگەی ئەتروش دەستی کردووە بە بەرهەم هێنان، بەرهەمی بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە زیادی کردووە. و لە کۆتایی ٢٠١٩ کۆی بەرهەم گەشتووەتە ٢٣ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل و لە چارەکی یکەمی ٢٠٢٠ دا ٢٦ ملیۆنی تێپیڕاندووە. هەروەها کۆمپانیا بڕی ٤١،٧ ملیۆن دۆلاری لای حکوموتی هەرێمە وەکو شایستەی مانگەکانی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ تا شوباتی ٢٠٢٠.
 
رۆزی ٢٠٢٠/٩/١ هەردوو کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی و گۆڵف کیستۆن شایستەی کێڵگەکانی تاوکی، تەقتەق و شێخانیان ڕاگەیاند و چەند رۆژێک پێش ئەوە ش کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن شایستەی کێڵگەی سەرسەنگی ڕاگەیاند.. 
کۆمپانیای وزەی گەنێڵ کە لە کێڵگەی تاوکی و تەق تەق پشکی هەیە ڕایگەیاند، شایستە دارایی کۆمپانیا خاوەن پشکەکان لە کێڵگەی تاوکی( تاوکی و پیشخاپور) بۆ مانگی تەموز بریتی بووە لە ٣٥٫٨ ملیۆن دۆلار، لەم بڕە ٨,٧ ملیۆن دۆلاری پشکی گەنێڵ بووە و ئەوەشی دەمێنێتەوە کە ٢٧,١ ملیۆن دۆلارە پشکیک کۆمپانیای(دی ئێن ئۆی) نەرویجییە کە خاوەنی ٧٥٪ پشکەکانەو گەنێڵ خاوەنی ٢٥٪ ی پشکەکانە.
کێڵگەی تاوکی بەرهەمی لە چارەکی یەکەم و دووەمی ٢٠٢٠ دا بریتی بووە لە ١٠٠ هەزار بەرمیل، بەڵام لە حوزەیراندا بەرزبووەتەوە بۆ ١١٥ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا. شایانی ئاماژە پێکردنە حکومەتی هەرێم لە ساڵی ٢٠١٧ دا وازی لە ٢٠٪ پشکەکانی خۆی هێناوە لە بری قەرزی ئەو دوو کۆمپانیایە.
کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی خاوەن پشکی ٤٤% ی کێڵگەی تەق تەقە و کۆمپانیای (تی تی ئۆ پی سی ئۆ) کۆمپانیای کۆمپانیای سەرکارە لە کێڵگەکە. شایستەی دارایی کۆمپانیاکان لەم کێڵگەیە بۆ مانگی تەموز بریتی بووە لە ٤٫٧ ملیۆن دۆلارە، لەم بڕەش ٢٫٦ ملیۆن دۆلار پشکی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجییە. بەرهەم لەم کێڵگەیە بریتییە لە ١١,٩٦٠ بەرمیل.
لەکێڵگەی شێخان کۆمپانیای ( ئێم ئۆ ئێڵ) ی هەنگاری و گۆڵف کیستۆنی بەریتانی پێکەوە ١٠ ملیۆن دۆلار شایستەی مانگی تەموزیان وەرگرت بە پێی بڵاوکراوەی کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن، کەلە بڵاوکراوکەدا کۆمپانیاکە دەڵێت لە وبڕە ٧٫٨ ملیۆن دۆلار پشکی ئێمە بووە و ئەوەشی دەمێنێتەوە بۆ کۆمپانیای (ئێم ئۆ ئێڵ) دەبێت کە دەکاتە ٢٫٢ ملیۆن دۆلار. کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن ٨٠٪ ی پشکەکان و  ( ئێم ئۆ ئێڵ)پشکی ٢٠٪ ی هەیە لە و کێڵگەیەدا. هەروەها  بەرهەمی رۆژانەی کێڵگەی شێخان بریتییە لە ٣٧,١٥٩ بەرمیل.
پێشتر لە 27/8/2020 دا کۆمپانیای (کەی ئێچ ئێن)ی ئەمەریکی کە وەبەرهێنان دەکات لە کێڵگەی سەرسەنگدا،  لە ناو ڕاپۆرتی چالاکی شەش مانگی ئەکەمی ٢٠٢٠ دا ڕیگەیاند کە ٩ ملیۆن دۆلار شایستەی مانگی تەموزیان وەرگرتووە. پشکی ( کەی ئێچ ئێن) لەم کێڵگەیە بریتییە لە ٦٢% هەروەها کۆمپانیای (تۆتاڵ)ی فەرەنسی پشکی ١٨%  ی کێڵگەکەی هەیەو هەرێمیش ٢٠%. 
 بە هەڵسەنگاندنی ئێمە پشکی کۆمپانیای تۆتاڵ لە شایستەکان ٣ ملیۆن دۆلار دەبێت، بەمەش کۆی شایستەی کۆمپانیاکان لە کێڵگەی سەرسەنگ ١٢ ملیۆن دۆلار دەبێیت. ئاستی بەرهەمی کێڵگەکەش بریتییە لە ٢٢،٨٥٧ بەرمیل نەوت.
کۆی بەرهەمی ئەو پێنج کێڵگە نەوتییە ٢٣٣ هەزار و ٦٧٦ بەرمیلە کە دەکاتە نزتکەی ٥٣% ی کۆی بەرهەمی هەرێم . کۆمپانیاکانی نەوت بڕی نزیلەی ٨٣ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلاەیان وەک شایستەی دارایی ( خەرجی و قازانج) وەگرتووە. 
ئەو بەرهەمەی تر کە دەمێنێتەوە هەریەک لە کۆمپانیاکانی کار، گاز پرۆم و ئۆرێکس لە کێڵگەکانی خورمەڵە، گەرمیان وە هەولێر بەدوای یەکدا بەرهەمی دێنن.


 کۆمپانیای (ئۆرێکس) لەکێڵگەی هەولێر بەرهەم هێنان دەکات، بەشێوەی وەزی کۆمپانیا چالاکییەکان و ئاستی بەرهەم بڵاو دەکاتەوە بەڵام شایستەکانیان لە دووتوێی ڕاپۆرتەکانیاندا ڕادەگەیەنن نەک بەجیا. زۆرترین بەرهەمی ئەم کێڵگەیە ١٤ هەزار بەرمیل بووە. لەچارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بەرهەمی بۆ ٤ هەزار بەرمیل کەمی کرد، بەهۆی داخستنی چەند ناوچە و چەندبیرێکەوە وە بەڵام لەچارەکی دووەمدا بەرهەمی زیادی کردووە ،بەپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیاکە لە مانگی تەموزدا  بەرهەمی بەرزبوبێتەوە بۆ١٠ هەزار بەرمیل و لە ئابدا بۆ  ١١ هەزار و ٧٠٠ بەرمیل نەوت..
کۆمپانیای گازپرۆم لە گەرمیان وەبەرهێنان، دەکات تەنها زانیاری لەسەر بەرهەمی بڵاو کراوەتەوە نەک شایستەی دارایی، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ئاستی بەر هەمی گەرمیان نزیکەی ٣٥ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە . نەوتی ئەم کێڵگەیە بە تەنکەر دەگوازرێتەوە بۆ پارێزگای هەولێر و لەوێوە داخڵی هێڵی بۆری هەرێم دەکرێت.
کۆمپانیای کار کە کۆمپانیایەکی خۆماڵییە لە کێڵگەی خورمەڵە کۆمپانیای سەرکارە، تائێستا هیچ زانیارییەک لە سەر جۆری گرێبەست و ئاستی بەرهەم و چالاکییەکانیان بڵاو نەکراوەتەوە. بەڵام یەکێکە لە کێڵگە گەورەکان و بەگەورەترین کێڵگەی بەرهەم هێن لە کوردستان ئەژمار دەکرێت بەرهەمی لە نێوان ١٦٠ بۆ ١٧٠ هەزار بەرمیلێک مەزەندە دەکرێت. شایستەی کۆمپانیای کار بەراورد بە کۆمپانیاکانی تر دەبێت کەمتر بێت چونکە هاتووەتە سەر کێڵگەی ئامادە لە خورمەڵە و وەرگرتنەوەی خەرجییەکانی وەکو کۆمپانیاکانی تر زۆرنییە بۆ یە بەروارد بە کێڵگەی تاوکی کە دەکرێت بە گریمانەیی ٣٠ ملیۆن دۆلارێک دابنێین بۆ شایستەی کار و ١٢ ملیۆن دۆلار بۆ گازبۆرۆم و ئۆرێکس.
تێچوی گواستنەوە لەسەر بنەمای ئەو نرخەی کەلە ڕاپۆرتەکانی دیلۆیتدا هاتووە بۆ وردبینی لە داهاتی نەوتی هەرێم، کرێی بەرمیلێک نەوت لە ناو هەرێم ٤,١٩ دۆلاری تێدەچێت وە لە ناو خاکی تورکیاشدا ٣ دۆلارە . گەر کۆی بەرهەمی رۆژێکی هەرێم ٤٣٠ هەزار بەرمیل بێت ئەوا لەمانگی تەموزدا بەرهەم ١٣ ملیۆن و ٣٣٠ هەزار بەرمیل بووە و کۆی کرێی گواستنەوە لە ناو هەرێم بە نزیککراوەیی بریتی بووە لە ٥٥ ملیۆن دۆلار وە تاریفەی تورکیاش بریتی بووە لە ٤٠ ملیۆن دۆلار . کۆی تێچوی گواستنەوە دەکاتە ٩٥ ملیۆن دۆلار.
تێکڕا نرخی نەوتی برێنت لە بازارەکانی جیهاندا بۆ مانگی تەموز بریتی بووە لە ٤٣,٢ دۆلار بەپێی زانیارییەکانی دامەزراوەی زانیاری و وزەی ئەمریکی . ئەگەر هەرێم تێکڕا ١٠ دۆلار لە ژێر نرخی برێنتەوە نەوتی فرۆشتبێت کەواتە نرخی برمیلێلک نەوتی هەرێم بریتی بووە لە ٣٣,٢ دۆلار بەنزیککراوەیی. و داهاتی فرۆشی نەوتەکەش بریتی بووە لە ٤٤٢ ملیۆن و ٥٥٦ هەزار دۆلار کەواتە دوای لێدەرکردنی شایستەی کۆمپانیا نەوتییەکان (شایستەی ئەو ٣ کێڵگەیەی کۆمپانیای کار، گازپرۆم وە ئۆرێكس کاری تێدا دەکەن و خەرجی ڕانەگەیەنرەوە بەگریمانەیی ئەژمارکراوە) و خەرجی گواستنەوە، هەرێم لەمانگی تەموزدا بەنزیککراوەیی بڕی ٢٢٢ ملیۆن دۆلاری بۆ ماوەتەوە.


 هەمیشە لە ڕابوردودا هەرێم بڕێک لە داهاتی داوەتەوە بەقەرز. بەڵام بەهۆی ئەوەی هەرێم لەماوەی ئەم نۆ مانگەی ٢٠٢٠ داهیچ زانیارییەکی فەرمی لەسەر ئاستی بەرهەم و داهات بڵاونەکردووەتەوە و ڕاپۆرتی دیلۆیتیش بۆ ئەو مانگانە هێشتا ڕانەگەیەنراوە نازانین چەند قەرز دراوەتەوە. هەرێم بانگەشەی ئەوە دەکات کە بڕی ٢٧ ملیار دۆلار قەرزارە بەڵام  وردەکاری ئەوقەرزە بڵاونەکراوەتەوە . قەرز لەکێ کراوە و بۆچی قەرز کراوە و لەچیدا خەرچ کراوە و چەندی ماوەتەوە؟ ئەو پرسیارانەن تا ئێستە بێ وەڵام ماونەتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×