یەکێتی‌و پارتی‌و دەورانی مێژوویی مانەوە

شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا
  2021-11-12     568
ئەم وتارەم پێش ھەلبژاردن ئامادە کردبو، لەسەروبەندی دوای روخانی سیستەمی حوکمرانی  ئەفغانستان ، ئەو سیستەمەی ئەمەریکا لەپشتییەوە بوو،  لەو کاتەدا زۆر بەراوردو قسە لەسەر لێک چوونی ئەوێ و کوردستان دەکرا ، بەزۆر شێوەی جۆراوجۆر  بەڵام بلاو کردنەوەیم راگرت لەبەر ھەڵبژاردن ،ئەنجامی ھەلبژاردنەکانیش وای کرد کە وتارەکەم گونجاوتر  شۆێنی خۆی بکاتەوە.
ئەمەریکا لەوە گەیشتبوو کە ئەم حوکمرانییەی ئەفغانستان دەورانی مێژوویی وسیاسی و فکری و کۆمەلایەتی تەواوبووە ، بۆیە بەجێیھێشت تا داروپەردوی بەسەر یەکدا بکەۆێت ، کوردستان تەنھا لەیەک شتدا لەۆێ دەچێت ، لەوەی ھەردولایان دەورانە مێژویەکەیان تەواو بوە .
حوکمی ئەفغانستان دەروخێ ، بەلام ی ن ک وپارتی دەستەلات بەجێ ناھێلن بۆچی ھەردووکیان دەورانی مێژویی وسیاسی و فکری و کۆمەلایەتییان تەواو بووە؟ 
پرسیارێک بالەھەردوکیان بکەین ، یەکێتی و پارتی  دوای سی سال لە دەسەڵاتی ھەردوکیان باپێمان بلێن لەچیدا سەرکەوتووبون :
لە ئیدارەدانی ھەرێم ؟
لەپەیوەندیەکان ؟
لەیەک گوتاری و یەکڕیزی؟
 ھێزێکی نیشتیمانی پێشمەرگەی یەکگرتوو ؟
لەشەفافیەت ؟
لەدادپەروەری کۆمەڵایەتی؟ 
لە دادپەروەری سیاسی؟
لە پاراستنی بازار؟
لە پاراستنی ھەرێم و ناوچە دابڕێنراوەکان؟
لە بواری نەوت؟ ؟ 
واز لەمانەش بابھێنین !!
لەپێدانی مووچە ؟ 
لەدەستەبەر کردنی ئاوو کارەبا؟
لە بێ لایەن کردنی دادگاکان؟
لە تەنگە نەفەس کردنی ئازادییەکان؟ 
بۆیە دەورانەکەیان تەواو بوە ئەنجامی ھەلبژاردنەکانیشی بێتە سەر ھەردوکیان دارماون بەھەردوکیان چارەکی دەنگەکانیان نەھێناوە ھەردوکیان لەھەردوو قەڵاکەیان لە سلێمانی و دھۆک ھاڕەیان کردووە، ئەی بۆ نارۆن ؟
ئەمان دوو ولاتی ناوچەیی دەیان پارێزن کەھەرگیز دەست بەرداریان نابن ئەوانیش تورکیاو ئێرانە بۆچی ئەم دوو ولاتە دەستبەرداری ی ن ک وپارتی نابن چونکە لەمان باشتریان دەست ناکەۆێت بۆ جێ بەجێ کردنی بەرنامەکەی ئەوان ئێستا رێکو رەوان مێژوو دوبارە دەبێتەوە. سەردەم سەردەمی ئیماراتەکانە سەردەم سەردەمی شەری دەولەتی سەفەوی و عوسمانیە سەردەم سەردەمی چاڵدێرانە ئێستا ٢٠٢١ نیە!!
لەوانەیە پرسیارێکی جەوھەری لەم وتارەم بکرێت 
ئەی بزوتنەوەی گۆران؟؟
بەلێ بزوتنەوەی گۆران یش دەورانی مانەوەی تەواو بووە (گەر نەگەرێتەوە بۆ بەھا و پرنسیپەکانی خۆی و گوێ لە دەنگی دڵی خەڵک نەگرێ) چونکە نەیتوانی بەشێکی بچوکیش لەبەرنامەکەی جێ بەجێ بکات کەچوە دەسەلاتەوە بۆیە لایەنگران و زۆرێکی زۆری ھەلسوراوانی و دەنگدەرەکانی بایکۆتیان کرد..
ئەوەی ئەم ھەلبژاردنە لەوانی تر جیادەکاتەوە یەک بابەتی ھێجگار ھەستیارە  ئەمجارە بایکۆت بایکۆتی ھەلبژاردن نەبوو  بەلکو بایکۆتی دەسەلات بوو بەلام راستیەک دەبێت بوترێ ، بەسەدان سالی تریش بەرنامەیەک جێگرەوەی بەرنامەکەی بزوتنەوەی گۆران نابێت لەھەموو رویەکەوە ،بەلام ئێمە نەمان توانی سەری خەین نەدەسەلات گۆێی لێگرتین ، دەوروبەریش بە موئامەرەی بەردەوام دژی بون ھاوکێشەی کۆتایی.
ی ن ک و پارتی نەحیزبن نەبنەمالە  بەلکو دەسەلاتێکی پاشکۆی بێ پێچ و پەنان چونکە ھەم حیزب ھەم بنەمالە هەندێ بەھاو پرنسیبی جوانیان لایە بەلام ئەمانە لای ھەردوکیان نەماوە .
ئەمانیش ھەردووکیان بە دەردی ئیماراتەکان دەچن ، دوور ونزیک ئەبن بە بەشێک لە مێژوویەکی ناشرین.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×