کوردیان وەلاوەنا یا خۆمان خۆمان وەلاوەنا؟!

شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا
  2020-11-13     758
١-کێشەکە زۆر رونە ھیچ تەفسیرێک ھەڵناگرێت ، دەیان سەردان و بیرورا گۆرینەو ە کرا تا ھەرێم و بەغداد رێکەون ....رێک نەکەوتن!!.. بۆ و خەتای کێ بوو؟ 
٢-لەسەر(٢٥٠) ھەزار بەرمیلەکە رێک کەوتن  ، ئەی نیوەی داھاتی گومرگ و دەروازەکان .. بۆ رێک نەکەوتن؟؟
داھاتی گومرگ و دەروازەکان بونەتە بەربەستێکی دروست کراو بۆ (٢٥٠) ھەزار بەرمیلەکە.
٣- (٢٥٠) ھەزار بەرمیلەکەش کێشەیەکی چەق بەستووە ، چونکە رێکەوتن لەگەل سۆمۆ ، دەبێ بە ھەموو ئەو رێکەوتن و گرێبەستانەدا بچینەوە کە لە دەری دەسەلاتی حکومت اتحادی کراوە ، ئەمەش کێشەی قوڵ دروست دەکات چونکە ھیچ لە رێکەوتن و گرێبەستەکان رووناکی نەبینوە و نایبینێ.
٤-دەروازەکان و گومرگ بۆ نیوەی داھاتەکەی نادەنە عێراق ، سەروەری ھەرێمە یان گیرفانەکانی ھەردوو حیزب بەتاڵ ئەبێت؟ دەستەکان کەشف ئەبن ، ھەرچەنە ئێستا کەشفن ، ھیچ نەماوە لە بارەیانەوە بوترێ.
٥-گەر نەوت نادەن ، دەروازەکان و گومرگ نیوەی نادەن بۆچی بەتەمای پارەی پایتەخت بین ؟ بۆچی بیر لە رەحمەت و بەزەیی سوننە و شیعە بکەینەوە؟ 
٦-گەر  نەوت و دەروازەکان و گومرگ لەو خێر پێ کردنەی پایتەخت باشترە ، بۆچی موچەکەتان پێ نادرێت بێ بەغداد بۆ بە راشکاوی مخاگبەی خەڵک ناکەن؟ 
چونکە نھێنییەکانی ئەم کەیسە زۆر ئاڵۆز و ترسناکە شتی لا بە لای زۆری لێ دەکەوێتەوە.
٧-یەکێتی پێی باشە کەیسی نەوت یەکلا بێتەوە و پارتی پێی باشە ھەر بە ھەڵواسراوی بمێنێتەوە .
ھەردووکشیان پێکەوە یەکلا کردنەوەی دەروازەکان و گومرگ لە زەرەری ئەوانە .
٨-بۆیە کێشە نییە خەڵک موچەی نەبێت و خەڵک پارەی پێ نەبێت ، گرنگ ئەوەیە حیزب پارەی ھەبێت 
٩-گرنگ  نییە مرۆڤ چۆن دەژی!!
گرنگ ئەوەیە حیزب وکوڕەکانی حیزب چۆن دەژین ، 
١٠-باس لە چەتری نەتەوە و نیشتیمانی چی ئەکەن، کە ئێستا و  لەم کەیسەدا پێویستیان پێیەتی ، بەڵام لە ھەموو شتێکدا دووقوڵی دەچنە بەغداد و لە بەرژەوەندی ھەردووکتان رێک دەکەون ، ئەو کات کورد و قەزییەکەی ئاوی ئامون و تونی بابا چێت..
١١-ئێستا  ئێوە شینی کورد دەکەن ، ئەوەی ئێوە ئێستا دەیکەن فرمێسکی تیمساحیش نییە.
١٢-گەر دڵتان بە نیشتیمان و خەڵک دەسوتێ 
أ-دزی و تاڵانی دەروازەکان بوەستێنن.
ب-دابەش بوونتان بە دراوسێکان بوەستێنن کە ھەر یەکەتان خزمەتی یەکێ لە ئەجیندای دراوسێکان دەکەن .
ج-کورد بکەنە خاوەنی یەک ھێزی پێشمەرگە.
١٣-گەر ئەمانەتان پێ کرا ئەو کات بیر لە دەستورێکی جوان بۆ ھەرێم دەکەینەوە تا ببێتە کۆڵەکەیەکی ستراتیجی بۆ کیانێکی سەربەخۆ.
زۆرترین بینراو
قوباد تاڵەبانی: بەگەنجی زۆرجار لێدانم خواردووە وایانزانیوە پاکستانیم
​ئاسایش گرووپێکی داعش دەستگیر دەکات کە سەرجەمیان کوردن
تۆڵەسەندنەوەی ترەمپ لەسعودیە: ئێوە نەتانویست لەگەڵ ئیسرائیل ئاشتی بکەن، ئەمە باجەکەیەتی
مامۆستا عەینەدین مەریوانی، هونەرمەندی هەژاری نەتەوەیەکی بندەست و وڵاتێکی داگیرکراو
پێشانگای شێوه‌كاران له‌ كۆڵن-ئه‌ڵمانیا به‌ به‌شداری هه‌ژار كه‌لهوڕی، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد
مه‌سعود بارزانی: نابێت ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان ببێته‌ هۆی تێکچونی پەیوەندیی نێوان کوردو عەرەب
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی گشتی دەکات
وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دا
ئێران وردەکاریی ڕێڕەوە دەریاییە نوێیەکەی گەرووی هورمز دەداتە عێراق و وڵاتانی کەنداو
ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق دوایین مۆڵه‌ت ده‌داته‌ به‌كارهێنه‌رانی سیمكارتی كوڕه‌ك تیلیكۆم
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×