داهاتووی ڕێککەوتنە سێ قۆڵیەکە!

دڵشاد ئەنوەر
  2022-04-29     664

لە سەردانەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی محەمەد حەلبوسی دا بۆ لای مەسعود بارزانی، حەلبوسی پێشنیاری کردووە بۆ جەژنە پیرۆزە، پێکەوە سەرێک لە موقتەدا سەدر بدەن، بەڵام بارزانی نیگەرانی خۆی نیشانداوە لەوەی مانگێکە سەدر موبایلی داخستووە و پەیوەندی نەکردووە، بۆیە بە پێشنیارەکە ڕازی نەبووە.

گەرچی تا ئێستا هیچ لایەک، نە پارتی، نە سەدر و نە حەلبوسیش، دەرچوونیان لە ڕێککەوتنە سێ قۆڵیەکە ڕانەگەیاندووە، بەڵام ئەم وردە گلەییانە سەرەتای دروستبوونی درز و کەلێنە.

حەلبوسی لە ژێر فشاری گەورەدایە و بەهۆی چوونی بۆ ناو ڕێککەوتنە سێ قۆڵیەکە، تۆمەتی ئیرهاب لەسەر سەرکردە کۆنەکانی سونەی ئەنبار هەڵگیرا، تا بێنەوە نێو ساحەکەو چیتر حەلبوسی بەتەنها ئەسپی خۆی تاو نەدات.

پارتیش بۆ گواستنەوەی یاریە سیاسیەکانی بۆ بەغدا و سوک کردنی فشارەکانی سەر هەرێم لەمەسەلەی نەوت و غاز، پێویستی بە بەردەوامبوونی ڕێککەوتنە سێ قۆڵیەکە هەیە.

بەڵام دۆخەکە بۆ سەدر جیاواز ترە، سەدر زۆر منەتی بە کەس نیە، گەر لەدەسەڵات بێت یان ئۆپۆزسیۆن، دەتوانێ ڕۆڵی خۆی بگێڕێ، تەنانەت گەر کورد و سونە و شیعەکانیش بێ ئەو حکومەت پێکبهێنن، سەدر زۆر کێشەی نیە و دەتوانێ لێیان تێکدات.

شیعەکان دەزانن گەر سەدر بەشداریان پێنەکات لە حکومەت دا لاواز دەبن، گەر بێ سەدریش حکومەت پێکبهێنن، سەدر خاوەنی ژمارەیەکی زۆر کورسیە و لە ناو پەرلەمان و شەقامیش سەرێشەی گەورەیان بۆ دروست دەکات.

بۆیە ئێستا یاریەکە بێ سەدر ڕاگیراوە و کەس ناتوانێ بێ ئەو یاری بکات ، تۆپەکە لە ساحەی سەدرە، هەمووان چاوەڕێی دوای جەژن و گەڕانەوەی سەدرن بۆ نێو یاریەکە، تا بزانن جوڵەی تازەی بە کام ئاراستەدا دەبێت.

زۆرترین بینراو
قوباد تاڵەبانی: بەگەنجی زۆرجار لێدانم خواردووە وایانزانیوە پاکستانیم
​ئاسایش گرووپێکی داعش دەستگیر دەکات کە سەرجەمیان کوردن
مامۆستا عەینەدین مەریوانی، هونەرمەندی هەژاری نەتەوەیەکی بندەست و وڵاتێکی داگیرکراو
وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دا
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی گشتی دەکات
تۆڵەسەندنەوەی ترەمپ لەسعودیە: ئێوە نەتانویست لەگەڵ ئیسرائیل ئاشتی بکەن، ئەمە باجەکەیەتی
مه‌سعود بارزانی: نابێت ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان ببێته‌ هۆی تێکچونی پەیوەندیی نێوان کوردو عەرەب
ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق دوایین مۆڵه‌ت ده‌داته‌ به‌كارهێنه‌رانی سیمكارتی كوڕه‌ك تیلیكۆم
ئێران وردەکاریی ڕێڕەوە دەریاییە نوێیەکەی گەرووی هورمز دەداتە عێراق و وڵاتانی کەنداو
حوسییەکان هێرشێکی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی سعودیە ڕادەگەیەنن
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×