ئیسماعیل خەیات چڵ ساڵ ڕەنگ و ماڵئاواییەکی سارد

فەرەیدون حەمەڕەشید
  2022-10-25     622

ئیسماعیل خەیات زیاترلەچل ساڵ بەفڵچەکەی بەهرەوهونەرەکەی بۆنمایش کردین سروشتی بۆکردینە ئاوێنەیەک دایەدەستمان،جوانی ڕەنگەکانی بۆبەرجەستەکردین،ئازادی و نیشتیمانی لەتابلۆیەکداپێ ناساندین،ژنی لەپۆرترێتێکداخولقاند،بەرائەتی منداڵانی بۆکردینەسەردیواری پێشەنگاکانی،تەنانەت گابەردەکانی دێگەڵەوسنوری شەڕی ناوخۆی بۆ ڕەنگ کردین تانەفرەت لەشەڕبکەین،کەسیاسییەکان وەک هەمیشەهەرگوێشیان لێنەگرت.
چۆن هۆڵەندییەکان ڤان کۆخیان هەیە،چۆن ئیتالییەکان مایکل ئەنجێلۆیان هەیە ئێمەش ئیسماعیل خەیاتمان هەیە.
ئێمە هونەرمەندوبەهرەمەندی داهێنەرمان زۆرە بەڵام مادام وەک کوردخاوەن دەوڵەت نین ئەم هونەرمەندەمەزنانە ناتوانن ببن بەفیگوروکاراکتەری جیهانی ئەوەش لەبەربێ توانایی و ناکارامەیی هونەرەکەی نیە،بەڵکولەبەرشوناسی کوردبوونەکەیە کەبەداخەوەتاهەنوکە لەئاستی نێونەتەویدا شوناسێکی پەراوێزخراوە.تۆدەبێت وەک(عێراقی،ئێرانی،یان تورکی وسوری)نمایشی تواناو بەهرەکەی خۆت بکەیت، ئەمەش ئیسماعیل خیات و هەموو بەهرەدارەکانی تری خستۆتە بەردەم هەڵوێست وقوربانی ، چونکە نەیان ویستووەوخۆشحاڵ نەبوون کەوەک فیگۆرێکی وڵاتانی سەردەست(تورکیا،عێراق،ئێران) هونەرەکەی خۆیان نمایش بکەن,بەوفاکتەی وڵاتانی ناوەندهەمیشەلەگەڵ نەتەوەکەمان لەململانێی سەرکوت سڕینەوەمان بوون.

بەڵام ئەوەی پەیوەندی بەخۆمان وخراپی خۆمانەوەهەیە ڕێزنەگرتنە لەفیگورەکانی ئەدەب و هونەری خۆمان.ئی خێرەهونەرمەندێکی لەپ زێڕینی وەک ئیسماعیل خیات سێ ساڵی ڕەبەق لەجێگەدا نەخۆش بێت و کەم تەرخەمبین بەرامبەری.ئێ خێرەلەسەردەمی سوسیال میدیاداکە هێشتا هەڵمی خواردنەکەنمان و نانی سەرسفرەکانمان کۆنەکراوەتەوەئێمەبەهۆی سوسیال میدیا( فەیسبۆک و ئنسنگرم وسناپ چات)وە هەمووبەیەک بزانین چیمان کردوەو چیمان خواردوە،بەڵام فیگورێکی هونەری کۆچی ئەبەدی بکات زۆرینەی هونەرمەندان وخەڵک نەزانن.لێپرسراوانی شارخۆیان لەگێلی بدەن نەتوانن لەسەرگۆڕ و بەخاک سپاردنی بەشداربن.
 
ئەزانین مەرگ و مەراسیمی بەخاک سپاردن و ماڵئاوایی کۆچکردوان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی ئیسلامیدا ڕێوڕەسمێکی چەندسەعاتەوپەلەیە،کەئەمەش بۆخۆی لەسەردەمی ئێستاداپێویستی بەخوێندنەوەی تروگۆڕانکاریەوقابیلی قسەلەسەرکردنە،بەڵام هیچ ئەمانەناکاتەبەهانەو پۆزش هێنانەوە بۆبەشدارنەبوونی خەڵک و هونەرمەندان وبەرپرسانی شار لەمەرگی فیگۆرێکی هونەری و دانسقەدا،ئەی ئێمە سەری زمان وبنی زمانمان ئەوەنیە دەڵێین سلێمانی شاری ڕۆشنبیری یە.
ئێ مەرگی ئیسماعیل خەیات دووجار بێ باکی ودووجار بێئەمەکی ودووجارخراپی خۆمان پیشان دەدات، جارێک بۆلەپ زێڕینێکی وەک خەیات وجارێکیش بۆ خاتوو گەزیزەعومەری هاوسەری کەئەمیش هونەرمەندێکی بەویقارو ناوازەی سەردەمی خۆی و ئێستاشە. ئیسماعیل خەیات چل ساڵ بەفڵچەکەی وبەروانکەیەکی خامەوە ڕەنگەکانی جوانترکرد بەڵام ئێمە نەمان توانی بەمەراسیمێکی شایستەوشکۆدار ماڵئاوایی ئەوبەڕێبکەین.ئێمەخۆمان خراپین ناتوانین ڕێزلەڕۆبنس وڤان کۆخ ومایکل ئەنجێلۆکانمان بگرین.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×