سێدارە خێرایی روخان خاو ناکا

مەسعود هاشمی (بایزی)
  2023-01-10     484

 خۆپیشاندانی شۆڕشگێڕانەی چەند مانگی ڕابردوو ڕووخسارێکی نوێی بە وێنەی لەرزۆکی ڕێژیمی ئیسلامی لە لایەک و خەڵکی ئێرانیش لایەکی دیکە بەخشیوە، کە ناتوانرێت کاریگەری نەرێنییەکەی بۆ سەر رژێم نۆژەن یان پێچەوانە بکرێتەوە.  ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە پێشتر لە بەرامبەر ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا بە ئەنجامی خۆپیشاندانی حکومی و مانۆرو پڕوپاگەندەی سیاسی مۆڕاڵی بە لایەنگرانی دەدا، ئەمجارە هەستی ڕووخانی ڕژێم  تەنانەت لای لایەنگرانی حاشا هەڵنەگرە وئیدی دروشمی "میللەتی هەمیشە لە گۆڕەپاندایە“ لە کرداردا مانایەکی نەماوە.  سەرەڕای ئەمنیەتی و میلیتاریزەکردنی زۆرێک لە شارەکانی ئێران و بە تایبەت شارەکانی کوردستان و بەلوچستان و دۆخی بەڕواڵەت ئارامی ئەو شارانە، بەڵام لە لایەکی دیکەوە، چەندین ڕاپۆرتی ڕێوڕەسمی چلە و ئنجا دروشمی مەرگ بۆ خامنەیی و ڕێژیم ئاماژە بەوە دەکەن کە… ناڕەزایەتییەکان کەم نەبوونەتەوە و وزە وتوانای دژە سیستەمی ئیسلامی لە نێو خەڵکدا هەر بە هێز ماوە.  لە چەند مانگی ڕابردوودا، ئامادەبوونی بەردەوام و بەتایبەتی لاوان و پشتیوانی بەرفراوانی ناوخۆیی و دەرەکی، دەستپێکی شۆڕشێک لە ئێراندا وەبیر دەهێنێتەوە.  وەک زۆر کەس لە ئێران دەڵێن: "خەڵک شۆڕشی کردووە، بەڵام کەس نییە دەستی بەسەردا بگرێت".

  بێگومان نەبوونی ئۆپۆزسیۆنێکی یەکگرتوو و ئەڵتەرناتیڤ لە دەرەوەی وڵات جێگای داخە، تەنیا ڕێکخراو و حیزبە کوردییەکانن کە هاوەدنگی و کاریگەرییان لە نێو خەڵکی کوردستان دا دیارە کە مەخابن ئەوانیش هێشتا نەیانتوانیوە بەرەیەکی یەکگرتوو لە ناوخۆ و ئنجا لە گەڵ ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی پێک بهێنن. گرنگترلە هەموو، پەرەسەندنی دروشمی ڕووخێنەر و دژ بە دەسەڵات و نۆرم گرتنی ئەو دروشمانە تا نێو قووڵایی کۆمەڵگا واتە خوێندکارانی قۆناغی سەرەتایی بە ڕوونی دیارە. پەرەسەندنی ئەو بیرو هزر و هۆشیارییە لە نێو خەڵکدا کە ئیدی رژێم  لە لێواری ڕوخاندایە حەشا هەڵنەگرە. هەر ئەمەش بناغەکانی دەسەڵاتی  لەناو خەڵکدا لاواز کردوە، بە گشتی خەڵکی ترسی لە ڕژێم شکاوە.  لە ڕاستیدا سەرکردەکانی شۆڕشی # ژینا لە نێو خەڵکدان و سەردەمی کاریزمابوونی تاکیش لە جیهاندا جێگەی خۆی بە ڕەوتە شۆڕشگێڕییەکان داوە کە بە چەندین گروپ و تاکەوە پەیوەست بوون.  شۆڕش پڕۆژە نییە، بەڵکو پرۆسەیەکە کە زیاتر لە سێ مانگە هەڵگیرساوەتەوە و تەنیا کۆتایییەکی نادیاری هەیە.  بەڵام گومانی تێدا نییە کە ڕژیمی ئێران  قەد ناتوانێ بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێش ئەم شۆڕشە و لەرزۆک بوونی بناغەکانی ئەم سیستەمە ناتوانرێت گومانی لێ بکرێ. دەستبەسەردا گرتنی سەنگەرەکانی پێشەوەی ئایدۆلۆژی ڕژێم یەکەم جار بە چەکی دروشمی  کوردی"ژن، جیان، ئازادی" کە لە لایەن ژنانی شۆڕشگێڕ لە شارەکانی کوردستان بە ئامادەبوونی ژنانی کورد بە لابردنی لەچکەکانیان دەستی پێکرد، بەرخۆدانی جەماوەری گەیاندووەتە قۆناغێکی کە گەڕاندنەوەی نییە.

  دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدان  و ترساندن و هەڕەشەکانی  ئەم دواییەی ڕابەری رژێم ڕەنگ دانەوەی توندی بە شوینەوە دێت، هێنانی کەسانی  ئەمنی وەک سەردار ڕادان کە کەسایەتییەکی بێزراوە بێگومان ناتوانێ دروشم و هەستی شۆڕشگێڕی لە ناو خەڵکدا دابمرکێنێتەوە، بەلکو زیادی دەکات. چەند رۆژ پێش  بوو کە دروشمی دژە حکوومەتی  لە بوکان و ئیزە لە نێو خەڵکدا دەنگی دایەوە و دیسان لە چلەی شەهیدانی جوانڕۆدا لاوێک بە ناوی بورهان ئەلیاسی شەهید کرا. حوکمی موحارب واتە دژ بە خودا لە دژی چالاکوانان شەپۆلێکی ناڕەزایی تەنانەت لە نێوفەقیهەکانی دەسەڵاتی دادوەریدا دروست کردووە، کە بە پێچەوانەی یاسای (محارب)دژە خودا، ئەو چالاکوانانەیان حوکم داوە، کە حوکمی لە سێدارەدانیان  بێ پاساو هێنایەوە. ئەوە لە کاتێکدایە خەڵک مافی بەرگریکردن لە خۆیان لەبەرامبەر سەرکوتکردنی… هێزی سەربازی دا پارێزراوە.  محەممەد عەلی ئەیازی، یەکێک لە پسپوڕانی دادوەری کە ئەندامی مەجلیسی توێژەرانی مەدرەسەی ئیلاهیاتی قومە، هەروەها وتی،”(مەحارب) دژبەر بریتییە لە ڕاکێشانی چەک بە مەبەستی کوشتنی گیان، موڵک و شەرەفی خەڵک، یان ترساندنیان یان هەر ڕێگەیەک کە دەبێتە هۆی نائەمنی لە ژینگەدا." ئەمە وا نییە ئەگەر کەسێک مافی ئەوەی پێ نەدرێت کە ناڕەزایەتی بەرامبەر بەو دۆخە دەرببڕێ حوکمی محارب ی پێ بدرێت. ناو براو دیسان دەڵێ پێویستە دادوەرکان بەرگیری لەو کەسانە بکەن کە بۆ بەرگیری لە مافەکانیان پارێزگارییان لە خۆیان کردووە و نەهێڵن لە خۆڕا حەکمی دژ بە خودایان بۆ بدرێت.  ئه مه یه کێکه له نموونه کانی کەمبوونەوه و وەرینی کەسانی سەر بە ڕژیم که به ئاشکرا ده یه وێ خۆی له تاوانەکانی ڕژیم بێبەری و ڕزگار بکات و له بەرەی خەڵکدا خۆ پێناسە بکات.  دەرکردنی حوکمی لە سێدارەدان، نەشتەرگەرییەکە خێرا بۆ جەستەی سیستمێکی نەخۆشە و تەنانەت بریارەکانی کە لە سیستەمی ئیسلامیشدا ڕەوایەتی یاسایی نییە.  موحسین بورهانی، مامۆستای یاسا لە زانکۆی تاران، حوکمی لەسێدارەدانی موحسین شێکاری و تۆمەتی موحاربی بە سەر مەجیدرەزا ڕەهنەوەرد لە ڕوانگەی یاساییەوە ڕەتدەکاتەوە، هەروەها موهەقق داماد پەیوەندی بەم بازنەی نەیارانی ئێعدامەوە کرد و بە نایاسایی و ناشەرعی ناوی برد .  ڕێژیمی ئێران بە گرتنەبەری هەر سیاسەتێکی سەرکوتگەرانە لە چاڵێک کەوتووە کە ڕزگاری  نییە و تەنانەت هێزە هاوبیرەکانی کە خاوەن دیدگای مەزهەبین لە هەوڵی بێبەریکردنی خۆیاندان.  بە پێی ڕاپۆرتی بی بی سی فارسی، بەڕێز بورهانی کە مامۆستای تاوانناسییە و ئەندامی فاکەڵتی زانکۆی تارانە، دەڵێت "بە پشت بەستن بە حوکمی موحاربە، لەگەڵ بارودۆخی (موحسن) شکاریدا یەکناگرێتەوە". و لەسێدارەدانیشی دژی شەریعەت و یاسا بوو”. لە ڕاستیدا ئەم هەوڵانە جەشنێ پەلەقاژەی کۆتاییە وا دیارە ئیمامی مەهدی ئەمجارەیان ناتوانێ رژێم  ڕزگار بکات و  

هەموو ئەمانە لە مێشکی خەڵکی ئێراندا دەستپێکی پایانی ڕژێمە. ڕێژیمی ئیسلامی لە ناوەوە ڕووخاوە و تەنیا چاوەڕوانی دوا فیكەی كۆتاییە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×