له‌دو ساڵه‌ی کاک نه‌وشیروان.. ڕێگای دروست بۆ پێکه‌وه‌یی

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح
  2019-05-17     1122
هه‌رچه‌ند جیاوازبین له‌هه‌نگاودا، له‌ ئامانجدا یه‌کین، ده‌بێت نه‌وشیروان مسته‌فاو پرۆژه‌که‌ی هه‌موان کۆبکاته‌وه‌. 
ئێمه‌ بتوانین له‌گه‌ڵ پارتی‌و یه‌کێتی گفتوگۆبکه‌ین، چۆن ناتوانین له‌نێوخۆی خۆمان به‌رنامه‌یه‌ک بۆ به‌ڕێوه‌بردنی گۆڕان ئاماده‌بکه‌ین..
گۆڕان، وه‌ک دوایه‌مین پرۆژه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌مانه‌تی هه‌موانه‌، پاراستنی ئه‌م ئه‌مانه‌ته‌ش ئه‌رکه‌. 
گرفت یان که‌موکورتی له‌ هه‌موو جوڵانه‌وه‌یه‌کی سیاسیدا بوونی ده‌بێت، دیالۆک و بژارده‌ی دیموکراسیانه‌ باشترین ڕێگان بۆ چاره‌سه‌ری گرفت‌. 
هه‌م له‌سه‌ر ئێمه‌ مانان و هه‌م له‌سه‌ر بڕیاربه‌ده‌ستانی گۆڕان ڕه‌خنه‌ هه‌یه‌، ئه‌رکت که‌وته‌ سه‌رشان ڕه‌خنه‌شت لێده‌گیرێت، سبه‌ی چه‌ند به‌ڕێزێکی دیکه‌ش به‌رپرسیاریه‌تی وه‌رگرن به‌ دڵنیایی ڕه‌خنه‌یان لێده‌گیرێت، بۆیه‌ نه‌فه‌سی به‌رپرسانه‌ بۆ هه‌موان گرنگه‌.. 
گۆڕان پێویستی به‌ڕه‌خنه‌لێگرتنه‌ بۆ چاککردن، هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌ک له‌ سه‌نگه‌ری گۆڕانه‌وه‌ بۆ چاککردنی گۆڕان ڕه‌وایه‌، به‌ڵام سه‌نگه‌ر گرتن له‌ گۆڕان خزمه‌ته‌ به‌ نه‌یاره‌کانمان

که‌واته‌ چی بکه‌ین ؟
یه‌ک: له‌ ٢٥ی ٧ واده‌ی یاسایی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن کۆتایی پێدێت. 
بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنی نێوخۆی بۆ سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌کان بکرێت(له‌ ڕایه‌ڵه‌و بازنه‌کانه‌وه‌ بۆ ڕێکخه‌ری گشتی و خانه‌ی ڕاپه‌ڕان). ئه‌وه‌ی ده‌توانێت به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبگرێت پێویسته‌ خۆی هه‌ڵبژێرێت، ئه‌وه‌ی شایسته‌یه‌ بێ، به‌بێ هیچ گرێیه‌ک پێویسته‌ هه‌موان پشتیوانی بکه‌ین.
بۆ هه‌ڵبژاردنی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنیش پێویسته‌ وه‌سیه‌تی کاک نه‌وشیروان جێبه‌جێبکرێت.

دوو: له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیک کۆنفرانسی نیشتیمانی ده‌که‌ین، هه‌ر به‌ڕێزێک پرۆژه‌و ڕوانینێکی هه‌یه‌ بیهێنێته‌ کۆنفرانس، له‌وێ ده‌کرێت بڕیار له‌سه‌ر هه‌موو گۆڕانکاریه‌ک بده‌ین که‌ خزمه‌ت به‌ گۆڕان بکات. 
سێ: له‌ پری سه‌نگه‌رگرتن پرۆسه‌ی دیلۆگی ناوخۆی بکه‌ین به‌ نه‌ریت و که‌لتور بۆ پێشخه‌ستنی جوڵانه‌وه‌که‌.
هه‌مووان پێکه‌وه‌ بۆیه‌ک ئامانج ، بۆ سه‌رخستنی دوا پرۆژه‌ی ڕه‌وانشادو به‌خشینی ئومێد به‌ کوردستانیان هه‌نگاو بنێین. 
چاره‌سه‌ری دروست ئه‌مه‌یه‌، نه‌ک بێ ئومێدکردنی خه‌ڵک و ڕه‌شکردنی گۆڕان.

له‌ ١٩ی ٥ پێکه‌وه‌ ده‌بین، پێکه‌وه‌ گۆڕان ڕێکده‌خه‌ینه‌وه‌.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×