لەوەڵامی میدیاو دەیان پەیجی یەکێتی

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح
  2020-12-11     710

ئێوە ھەزاران موچەخۆرو کادیری حیزبیتان ھەیە، بەیانی بڕیاری خۆپیشاندان بدەن لە ھەولێر من لە پێشەوەم. 
بە پەسەندکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردن پارتیتان کردە زۆرینەو ئێستاش پەرلەمانتان بۆ داخستون، بە من دەڵێ: بەتەنیا لە ھەولێر خۆپیشاندان بکە ..
من ئەمڕۆ بە ئاشکرا وتم : بەشێک دەبم لە خەباتی مەدەنی لە ھەر کوێ بێت، بە ھیچ شێوەیەک نەمان وتوە: ئێمە لە سلێمانی یان ھەولێر رابەرایەتی خۆپیشاندان دەکەین.. 
با لە ھەولێر وەک سلێمانی ئامادەکاری بکرێت، بزانە دەچین یان وەک ئێوە بێدەنگ دەبین.. 
حیزبەکەی ھەزاران ڕێکخستن و موچەخۆری ھەیە لە ھەوڵێر ، ئامادەنیە ھیچ جوڵەیەک بکات لە ھەولێر ! بە من دڵێ تۆ بەتەنیا بیکە..
فەرموو سبەی بڕیاری خۆپیشاندان بدەن بزانە چۆن پێشتان دەکەوم!! 
تۆ کە سەرۆک پەرلەمانەکەت پەرلەمانی بۆ پارتی داخستوە، ئامادەنیە لەسەر قوت و موچەی خەڵک دانیشتن بکات! گلەی چی لە من دەکەیت بۆ ئەوەی لە ھەولێر خۆپیشاندان ناکەم!!! 
ئەگەر ٧ پەرلەمانتاری حیزبەکەی بەڕێزت واژوو بکات، ئێمە بانگەوازی دانیشتنی پەرلەمان  دەکەین بۆ قوت و خوێنی خەڵک! کە ئەوە ناکەیت گلەیی چی دەکەیت! 
سێ ڕۆژە لە پەرلەمان مانمان گرتوە بۆ ژیان و قوتی خەڵک! دەیان دەزگاو ڕۆژنامەنوسیان ڕاسپاردوەو دەڵێن: فەرموون وەرنە شەقام! خەڵکیش دێتە شەقام دەیگرن و لێی دەدەن! 
خەڵک ئێمەی دی لە ٢٠١٨، نەک لە ھەولێر لە زاخۆو دھۆک و شیلادزێ جوڵەمان کرد و پەلاماردراین! ئێوە بەو ھەموو ھێزو پارەوە چیتان کرد! 
ھەزاران کادیری حیزبی و موچەخۆرت لە ھەولێربێت، بە چوار پەرلەمانتاری گەرمیانی بڵێی:  خۆپیشاندان بکەن لە ھەولێر! ئەی ھاشوھوشی ئێوە چیە! 
کێ بوو ١٢ شەو پەنجامی ھەڵبژاردنی پەسەندکرد و پارتی کردە خاوەنی ٥٧ کورسی پەرلەمان..
من ئێستا بە ئاشکرا دژی مانەوەی گۆڕانم لەم حکومەتەی پارتی، فەرموو ئێوە مەبنە کۆڵەکەو بکشێنەوە بزانن لە ڕووی واقعی چۆن ھەڵدەوەشێ.. 
فەرمو لە بری لێدان لە خەڵکی فەقیر،  قسەیەکی ئازایانەو بە ھەڵوێست لەسەر ڕێککەوتن لەگەڵ عێراق و دۆسیەی نەوت و خاڵی سنوری لەگەڵ پارتی بکەن..  
بەم ھەڵوێستانە ، لای من ھیچ جیاوازیەک لە نێوان پارتی و یەکێتی نیە، ھیوادارم گۆڕان لەم حکومەتانە بکشێتەوە... 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×