خەوە پزیشکیەکەی ڕابەر کاک نەوشیروانی ڕەحمەتی ھاتەدی

د.ئەنوەر شێخە
  2019-07-26     2126
دایکێکی چاو ئاوساوو باوکێکی ڕوخاوو منداڵێکی خوێن پژاو بەیانیەک لەقەڵادزێوە دێنە لام، پاش ئەوەی خزمێکیان ناوی منی بۆ ھەڵداوە. دو ئیحتمال ھەیە! یان مه‌ناعەی شێت بوەو خۆی لەمانگێکدا چاکدەبێتەوە یان لوکیمیایی‌، واتە شێرپەنجەی کوتوپڕی خوێنی ھەیەو پێویستی بە ٣ ساڵ عیلاج ھەیە بۆ بنەبڕکردنی کۆتایی نەخۆشیەکە کە لەھیوا بەلایەنی کەمەوە 10 دەفتەر دەکەوێت لەسەرمان! نەخۆش ئێستا ژیرەو گوگڵ دەخوێنێتەوەو ئاگادارەو قه‌له‌ق تەنگی پێ ھەڵچنیوە.

ئێمە ھەر بەو بەیانیە دەیبینین‌و ته‌عاروفی لەگەڵ ھیوا پێدەکەین‌و فەحسێکی چاکی خۆی و خوێنەکەیی و مۆخی ئێسقانەکەی دەکەین و بەمسۆگەری بۆی تشخیص دەکەین، گەر لوکیمیا بو داخڵی دەکەین و نیمچە کۆنفرانسێک لەگەڵیان دەگرین و ھەموو شتیان پێدەڵێین. 

کلینێکس بۆ فرمێسکەکانیان پێشکەش دەکەین و شانیان بۆ دائەدەین و ورەیان بەرزدەکەینەوەو مژدەیان ئەدەینێ کە لەھیوا زۆربەی زۆریان تەواو چاک دەکەینەوە. دڵنیایان دەکەینەوە کە پێویست بەئەردەن و ئەڵمانیاو ئەستەمبول ناکات چونکە لەھیوا ھەموو شتمان ھەیە.

کاک نەوشیروانی ڕەحمەتی گەورەترین غەمی ناردنە دەرەوەی نەخۆش بوو بۆ عیلاج. ڤیزە دەرھێنان و عەرز فرۆشتن و زمان نەزانین و دەیان دەردەسەری! 

پەیمانم دایە ئەو گرفتە چار کەم بۆی. بەداخەوە جێی ھێشتین پێش ئەوەی ئەم پێشکەوتنەی ئێستامان ببینێت. شار بۆتە پایتەختی پزیشکی. من خۆم‌و براکەم ٣ ساڵ نەخۆشی ھیوا بو چرکەیەک پێویستی نەکرد ڕەوانەی دەرەوە بکرێت.
زۆرترین بینراو
قوباد تاڵەبانی: بەگەنجی زۆرجار لێدانم خواردووە وایانزانیوە پاکستانیم
​ئاسایش گرووپێکی داعش دەستگیر دەکات کە سەرجەمیان کوردن
تۆڵەسەندنەوەی ترەمپ لەسعودیە: ئێوە نەتانویست لەگەڵ ئیسرائیل ئاشتی بکەن، ئەمە باجەکەیەتی
مامۆستا عەینەدین مەریوانی، هونەرمەندی هەژاری نەتەوەیەکی بندەست و وڵاتێکی داگیرکراو
پێشانگای شێوه‌كاران له‌ كۆڵن-ئه‌ڵمانیا به‌ به‌شداری هه‌ژار كه‌لهوڕی، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد
مه‌سعود بارزانی: نابێت ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان ببێته‌ هۆی تێکچونی پەیوەندیی نێوان کوردو عەرەب
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی گشتی دەکات
وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دا
ئێران وردەکاریی ڕێڕەوە دەریاییە نوێیەکەی گەرووی هورمز دەداتە عێراق و وڵاتانی کەنداو
ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق دوایین مۆڵه‌ت ده‌داته‌ به‌كارهێنه‌رانی سیمكارتی كوڕه‌ك تیلیكۆم
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×