یەکێتی بۆ وای لێھات

حاكم شێخ له‌تیف
  2020-02-04     1639
لەبیرمانە تاڕوخانی سەدامیش باشترین حوکمڕانی لەچاو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی عێراقیش‌و پارتیش ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی بون.

کاتێک لەحکومەتی سلێمانی سولفەی زەواجو سولفەی خانوبەرە و خزمەتگوزاری شارەوانیەکان و قیرتاو کردن و کۆنکرێت کردنی گەڕەکەکان ھەبوو لەچاو ئەو داھاتە کەمەی ئەوسا ، لە ھەولێر ھیچی نەبو.

لەبیرمە ساڵی ٢٠٠١ بۆ پەیداکردنی سەرچاوەی زانستی بۆ ماستەرنامەکەم چومە ھەولێر لەوێ بەئاشکرا دەیانوت خۆزگەمان بە ئێوە ،لە ھەردوو ڕوەکانی خزمەتگوزاری وئازادیش ،لەبیرمە سایق تەکسیەک بە چرپەوە ڕەخنەی لەدەسەڵاتی پارتیدەگرت ،وتم ئەوە چیە کاکە ئەڵێی لەسەردەمی پێش ڕاپەڕین دەژیت ،بە زمانێکی گاڵتە ئامێزی ھەولێریانە وتی جا کێ دەرێ لێرە ڕاپەڕین کرایە.

کادری دارایی گومرگ و دارایی یەکێتی تا ئەوساش گیانی دڵسۆزی و دەسپاکی تێدا مابوو بەدڵ و بەگیان کۆیان دەکردەوەو کەمترین دزی و بەھەدەر دانی لێدەکرا.

،یەکێتیش کە تا ئەوکاتیش خەسڵەتەکانی حیزبی تێدا مابوو حیزبێکی سەخی تەبیعەت وو دەسکراوە بوو پارەکانی لە خزمەتی خەلکی سەرف دەکرد.

لە ڕوی جەماوەریشەوە سەدا نەوەدی خەڵکی سلێمانی ئەو ناوچانە نەک ھەر یەکێتی بون بەلکو دەروێشی یەکێتی بوون
کەچی ئێستا لەھەموو ڕوەکانەوە لە پاشی پاشەوەیە ،لە روی خەدەماتەوەناوچەکانی سلێمانی و سەوزی جاران لەگەڵ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتێ عاسمان و ڕێسمانیان فەرقە.

کادری دارایی و ئیدارەی گشتی ھەموو بونە لۆرت وگەندەڵیەکانیان گەیشتۆتە لوتکەو کەس نازانێ سامانی حیزبەکە چی لێدێت ، نەک ھەر کەس ناوێرێت لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکات بەلکو ئەوان بەزەبری پارە کۆنترۆڵی حیزبەکەشیان کردوە
لە ڕوی جەماوەریشەوە ئێستا وای لێھاتوە یەکێتی بون خەریکە لە سلێمانی ببێت بە عەیب ،باشترین بەڵگە لە ناوەندی قەڵا کۆنەکەی خۆی کە سەنتەری سلێمانیە یەک کورسی نەھێناوە.

بەداخەوە گوێ لەڕەخنەکان و کەسی دلسۆز نەگیرا ھەرچی ماستاو چی نەبوو یان پیاوی « بنکردەکان » نەبوو یان رەخنەی لێگرتن دوریان خستنەوەو بەعسی و ماستاوچیەکان و دزەکان و پیاوەکان و شەریکە دزەکانی خۆیان لە شوێن دانان.
سەرنجام حیزبەکەش و ناوچەکەش زەرەرمەندی یەکەم بوون ، من خەمی حیزبەکەم نیە بەڵام خەمی ناوچەکەمە کە بەھۆی دەسەڵاتدارێتی ئەوان و ئێستا گۆڕانیش بونەتە گاڵتەجاڕو مەخسەرەی خەڵکی تر.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×