لاوازی مرۆڤ!

نیاز لاجانی
  2020-04-07     848
کرۆنا،بەباجێکی زۆرەوە، زۆر شتی فێرکردێن،لەوانە:

-مرۆڤایەتی بێچارەیە بەرامبەر نەک ھەر کارەساتی سروشتی بگرە بەرامبەر بەڤایرۆسیش، ئەمرۆ کرۆنایە سبەی جۆرێکیتر!

-ئەگەر ولاتە پێشکەوتوەکانی جیھان لە بری داھێنان لەبواری چەک و جەنگدا، بپرژانە سەر زانستی تەندروستی،ئەورۆکە نە خۆیان تووشی ئەو تراژیدایە گەورەیە دەبونەوە نەمرڤایەتیش دەکەوتە بەر ھەرەشە...

- ولاتانی ئیسلامی بەتایبەت ولاتە دەولەمەندەکان وەک ئێران،قەتەر،سعودیە وھتد لە جیاتی ئەو شەرە بێمانایانەی کە ھەریەکەش گوایایە لەپێناو خودا دا دەیکا، نەیانکردباو سەرمایەگوزاریان لە کەرتی تەندروستی و توێژینەوەی زانستی  لەبواری پزیشکی دا بکردیایە،ئەمە دەبوە خوداپەرستیەکی حەقیقی نەک  ھەلگیرساندنی شەر و بەکوشتدانی سەدان ھەزارکەس !

ھەرێمی کوردستانیش دەبێ لەمەودوا لایەنی یەکەم:
- گرنگیەکی زیێدە پئویست بەکەرتی کشتوکالی- ئاژەلداری بداو ھێندە بەھێزی بکا تاوەکو تەواو سەربەخۆ دەبێ و بێ ولاتانی دەوربەر بتوانێ لەسەر پێی خۆی بوەستێ.

- پێویستە حکومەت لەرێگای وەزارەتی ئەوقافەوە،ھانی سەرمایەداران بدا کە لەجیاتی کردنەوەی مزگەوتی زیاتر،بە ھاوکاری وەزارەتی تەندروستی خەستەخانەی مودێرنی حکومی دابمەزرێنن کە ئەمەش جوانترین رێگای خوداپەرستیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×