لەپەرلەمان چی روویدا؟

ئاسۆس هه‌ردی‌
  2020-05-07     776
‎ئەوەی ئەمڕۆ روویدا، جگە لە کۆمیدیایەکی بێتام هیچی تر نەبوو. تەنها جەختی لەو راستییە کردەوە کە لە کوردستاندا تەنها دەسەڵات ئەو دەسەڵاتەیە کە هێزی چەکداری لەپشتەو پارەی بەدەستەوەیە. لاوازترین دەسەڵات دەسەڵاتی دامودەزگا یاساییەکان و بگرە هەڵبژێردراوەکانیشە.
‎بێگومان ئەنجامی هەموو ئەمانە
‎ سووک کردن و بينرخ کردنی پەرلەمان و کاری پەرلەمانتارییە. ئەمەش ئامانجێکە لەمێژە کاری بۆ کراوەو بۆی دەکرێت. هەر لەو رۆژەوەی کە چەند چەکدارێک جورئەتیان کرد رێگری لە سەرۆکی پەرلەمانێکی هەڵبژێردراو بکەن و بۆیان بچێتەسەر، ئەم دۆخە چاوەڕوانکراو بوو.
‎ئیدی روون و ئاشکرایە ئەو بەڕێزانە پەرلەمانیان تەنها بۆ چەپڵە کوتان و پیاهەڵدان دەوێ، بۆ نمایش و سەر شاشەیان دەوێ، نەک وەک دامەزراوەیەک کە هاوسەنگی لەنێوان دەسەڵاتەکانی وڵاتدا راگرێ و چاودێر بێت بەسەر دەسەڵاتی جێبەجێ کردنەوە.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×