ڤیدیۆ..مەلا فاتیح شارستێنی وەڵامی مەلا هەڵۆ دەداتەوە
  2019-08-17     

مەلا فاتیح شارستێنی، وەڵامی قسەكانی مەلا هەڵۆ دەداتەوەو هێرشی توندی دەكاتە سەرو هانی هه‌ورامییه‌كان ده‌دات كه‌ لێی خۆش نه‌بن و دەشڵێت"من و تۆ قبوڵمانە بە کچەکەمان بڵێن دەڵە سەگ".

ئاوێنە: چەند رۆژێك لەمەوبەر تۆمارێكی دەنگی مەلا هەڵۆ حەمەڕەشید بڵاوكرایەوە كە تێیدا قسەی نەشیاو بە خانمە هونەرمەند، ماریا هەورامی دەڵێت لەسەر بڵاوكردنەوەی نوێترین كلیپی ئەو هونەرمەندەو هەروەها لە تۆمارە دەنگییەكەدا هێرشی توند دەكاتە سەر مەلا فاتیح شارستێنی.

مەلا فاتیح شارستێنی، له‌ گرتەیەكی ڤیدیۆییدا وەڵامی مەلا هەڵۆ دەداتەوەو دەڵێت "بە کچە کوردێکی هەورامی دەڵێیت: دەڵە هەورامییەک، ئاخر دەزانیت ئەو وشەیە چەند ناشیرینە، من و تۆ قبوڵمانە بە کچەکەمان بڵێن دێلە سەگ، هەر ئەو سەگانەی مێینەن و بەچکە بەخێو دەکەن، ئێستا زمانیان هەبوایە دەچونە دادگا و داوایان تۆمار دەکرد".

لە درێژەی وەلآمەکەیدا، شارستێنی دەڵێت"سەگێکی دێڵ چ تاوانێکی هەیە، ئینسانی خراپی پێ بشوبهێنیت، مرۆڤ بەڕێزە، ئەگەر گوناهبکات ئەوە لای خوایە، تاوان بکات ئەوە دادگا هەیە".

مەلا فاتیح، ده‌ڵێت "نابێت ئەو مەسەلەیە بە داوای لێبوردن چارەسەر بكرێت".

مه‌لا فاتیح به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر مه‌لا هه‌ڵۆ و هاندانی هه‌ورامییه‌كان له‌ دژی و ده‌ڵێت: "ئەمە هێشتا پیاوە بە غیرەتەكانی هەورامان نەهاتونەتە سەر خەت، ئای قوڕ بەسەری ئەگەر بوێرێت لە ماڵی خۆیشدا بخەوێت .. بڕوا ناكەم بنەماڵەكەی وا بە ئاسانی لێی خۆش بن".

مه‌لا فاتیح، مه‌لا هه‌ڵۆ به‌ جوچك ناو ده‌بات و ده‌ڵێت: "كه‌سێكی ئه‌وه‌نده‌ ترسنۆك ئه‌و كچه‌ هه‌ورامییه‌ یه‌ك پخه‌ی لێكرد، له‌ هه‌ڵۆوه‌ بو به‌ جوچك ئه‌وه‌نده‌ بچوك بوه‌وه‌".

 

 

زۆرترین بینراو
كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌: زه‌یدی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی كردوه‌ به‌ مه‌رج بۆ پشكی هه‌رێم له‌ بوجه‌دا
​ڕاپۆرتێکی «مەدا»: دوای جموجۆڵەکانی جورف سەخر، هەرێمی کوردستان لە بەردەم گوشاری نوێ و دۆسیەی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیدایە
میدیاکارێکی عێراقی: فالح فەیاز پێشوەختە بڕیارەکانی زەیدی رادەستی بارزانی کردووە
یه‌كێتی: ئاماده‌ین بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم به‌ڵام ئه‌مه‌ یه‌كسان نییه‌ به‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم
زەیدی تاوتوێی جووڵاندنی سوپا بۆ هەرێمی کوردستان دەکات و بڕیاری وەرگرتنەوەی دەروازە و کێڵگە نەوتییەکان دەدات
مه‌سعود بارزانی: هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هیچ بڕیارێك ناكات كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستور بێت
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: بەکارهێنانی زمانی سەربازی و هەڕەشە لە دژی قەوارەی هەرێم ڕەتدەکەینەوە
کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی بەهێزی باران‌و بەفربارین دەگرێتەوە
حکومەتی عێراق سەرۆکی دەروازە سنوورییەکان دەگۆڕێت
روسیا: نزیکەی ٥٠٠ هەزار کەس لەشەڕی ئۆکرانیا گیانیان لەدەستداوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×