كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم تەنها موچەی 9 مانگی ساڵی (2023)ی دابه‌شكردووه‌و چارەنوسی موچه‌ی مانگه‌كانی (10، 11، 12) به‌نادیاری ماوەتەوە.
هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه، حكومه‌تی هه‌رێم له‌ساڵی (2015)دا موچه‌ی چوار مانگی به‌ته‌واوی پاشه‌كه‌وتكرد، ساڵی (2017) موچه‌ی مانگێك پاشهكوتكرا، هه‌روه‌ها له‌ساڵی (2018)دا موچه‌ی 11 مانگ بهلێبڕینهوه دابه‌شكرا، بۆ ساڵی (2020) حكومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی حه‌وت مانگی به‌ته‌واوی پاشهكهوتكردو چوار موچه‌شی بهلێبڕینهوه دابه‌شكرد. له‌ساڵی (2021)دا شه‌ش موچه‌ی موچه‌خۆران بهلێبڕینهوه دابه‌شكرا.