سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران: نابێت عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێکان
  2024-01-29       281       

سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌ تاووتوێ ده‌كه‌ن و جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ عیراق نەبێتە گۆڕەپانی ململانێکان.

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری‌ عێراق، د.له‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆك كۆمار له‌ به‌غدا چاوی به‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌وت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ له‌ دیداره‌كه‌دا، كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29-1-2024 به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باسیان له‌ پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌ كرد و جه‌ختیانكرده‌وه‌ كه‌ "گرنگه‌ عیراق نه‌بێته‌ گۆڕه‌پانی ململانێكان و پێویسته‌ كاربكرێت بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری و ئاسایشی وڵات ده‌پارێزن".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ "هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ بارودۆخی گشتیی وڵات و هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و پێداچوونه‌وه‌ به‌ پلان و پڕۆژه‌كانی حكومه‌ت بۆ قۆناغی داهاتوو كرا، كه‌ ئامانجیان به‌دیهێنانی گه‌شه‌پێدان و باشتركردنی ره‌وشی ژیان و خزمه‌تگوزاریی شایسته‌یه‌ بۆ رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×