بورهان ناسر نەمراوی وەك شوێنگرەوەی حەلبوسی سوێندنی یاسایی خوارد
  2024-01-30       435       

بورهان ناسر نەمراوی وەك ئەندامی پەرلەمان سوێندی یاسایی خواردو كورسییە بەتاڵەكەی محەمەد حەلبوسی لەپەرلەمانی عێراق پڕكردەوە. 

بورهان نەمراوی لەناو لیستی هاوپەیمانی تەقەدم كە حەلبوسی سەرۆكایەتیی دەكات، ئەو كاندیدە بووە كە زۆرترین دەنگی لە پارێزگای نەینەوا بەدەستهێنابوو‌، بەڵام سەرنەكەوتبوو‌ بۆ پەرلەمان.

رۆژی 14ی تشرینی دووەمی 2023، بەهۆی سكاڵایەكی پەرلەمانتار (لەیس دلێمی)، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق كۆتایی بە ئەندامێتیی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمانی عێراق هێنا، بەمەش هەر كورسییەكەی حەلبوسی وەك پەرلەمانتار چۆڵ بوو، وەك سەرۆكی پەرلەمتانیش هەرچەندە كۆبوونەوەیەكی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی كاندیدێك بۆ ئەو پۆستە ئەنجامدراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەڵبژاردنەكە كەوتە قۆناغی دووەم و بوونی سكاڵاش لەسەر ئەو كاندیدەی زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا، كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ چاوەڕێی بڕیاری كۆتایی دادگای فیدراڵی دەكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×