لهڕێگهى ئهكاونتى خۆى لهتۆڕى كۆمهڵایهتى ئێكس، باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق پهیامێكى بڵاوكردۆتهوهو نوسیویهتى، "ئهمریكا پشتیوانیی عێراق دەکات بۆ ئەوەی ببێتە خاوەنی سیستەمێکی پاکو بەهێزی دارایی".
ئاوێنە: ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق لەو پهیامهدا دهڵێت:"وڵاتەکەم ئامانجێکی هاوبەشی لەگەڵ عێراق هەیە بۆ ئەوەی عێراق ببێتە خاوەنی سیستەمێکی پاکو بەهێزى دارایی لەپێناو ڕاکێشانی وەبەرهێنانی زیاتر کە دواجار سودەکانی لەبەرژەوەندی گەلی عێراق بێت".
وهكو ڕۆمانۆوسکی نوسیویهتى:"خۆشحاڵم بهسەردانەکەی برایان نێلسن گەورە یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ بەغدا".
لهلایهكى دیكهشهوه برایان نێلسن گەورە یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لهبارهى سەردانەکەی بۆ بەغدا ڕایگهیاندوه، سەردانەکەی بۆ عێراق بەرهەمداربوه، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەسەر بەردەوامبونی هەماهەنگیی سیستەمی دارایی گفتوگۆیان کردوە بەو ئامانجەی حکومەتی عێراق ئابورییەکی بەهێزی هەبێت لەپێناو پاراستنی سیستەمی دارایی ئەمریکاو عێراق لەساختەکاری.
ئهوهشى وتوه، "لەپێناو پاراستنی سیستەمی دارایی عێراقو نێودەوڵەتی، چەند هەنگاوێک بەرامبەر بەو بانکە دەگرێتەبەر، لەنێویاندا پچڕاندنی پەیوەندییە داراییەکانی بانکی هودا لەسیستەمی دارایی ئەمریکاو سامانی دەرەکی خاوەنی بانکەکەش خراوهته لیستی سزاکانهوه".