پەرلەمانی عێراق: لەمەودا ھەر پەرلەمانتارێک لە دانیشتنەکان ئامادە نەبێت بڕی یەک ملیۆن دینار لە موچەکەی دەبڕێت
  2024-02-01       295       

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا، یەک ملیۆن دینار لە مووچەی ئەندامە نەهاتووەکان بۆ هەر دانیشتنێک ببڕێت .

ئەمڕۆ 1ی شوباتی 2024، لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لەسەر پێشنیازی محەمەد مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە بە وەکالەت، بڕیاردرا لەمەودوا هەر ئەندامێکى ئەنجوومەنەکە لە دانیشتنەکاندا ئامادەنەبێت، سزا دەدرێت و بڕی یەک ملیۆن دینار لە مووچەکەی دەبڕدرێت.

بە گوێرەی بەیاننامەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارەکە لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنەکەوە جێبەجێدەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێکى ئاسایی ئەنجامدا و تیایدا جگە لەو بڕیارە، خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پرۆژەیاسایەک کرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×