وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی نەوت لەمانگی رابردودا زیاتر لە 8 ملیار دۆلار بوە
  2024-02-02       199       

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردەو داهاتی نەوتی بۆ مانگی رابردو بڵاوكردەوەو دەڵێت، داهاتی نەوت لە مانگی كانونی دوەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 8 ملیار دۆلار بوە.

ئاوێنە: وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا وتی، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكانی كۆمپانیای سۆمۆ، لە مانگی رابردودا 103 ملیۆن و 508 هەزارو 438 بەرمیل نەوت هەناردە كراوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، داهاتی نەوتی هەناردەكراو لە مانگی رابردودا گەیشتۆتە 8 ملیارو 25 ملیۆن و 616 هەزار دۆلار.

بەپێی راگەیەندراوەكە، تێكڕای هەناردەی رۆژانەی نەوت لە مانگی كانونی دوەمدا، 3 ملیۆن و 338 هەزارو 982 بەرمیل بوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوت لەو مانگەدا 77.536 دۆلار بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×