تا هاوینى داهاتوو پەرلەمانى عێراق بێ سەرۆک دەمێنێتەوە
  2024-02-02       313       

بەها ئەعرەجى ڕایگەیاند، بارودۆخی پەرلەمانى عێراق بەم شێوەی ئێستا دەمێنێتەوە و ململانێکان لەسەر پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەنێوان شەعلان کەریم و سەلیم عیساوی بەردەوام دەبێت، دەشڵێت، پێدەچێت پەرلەمان تا هاوینى داهاتوو بێ سەرۆک بمێنێتەوە.

. بەها ئەعرەجی سیاسەتمەدارى عێراقى لەبارەى ململانێکان لەبارەى دیارى کەسێک بۆ جێگرتنەوەى محەمەد حەلبوسى وەک سەرۆکى پەرلەمان لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزێویندا بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو:

-لە قسەکانیدا بەها ئەعرەجى وتویوتى، بارودۆخی پەرلەمانى عێراق بەم شێوەی ئێستا دەمێنێتەوە و ململانێکان لەسەر پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەنێوان شەعلان کەریم و سەلیم عیساوی بەردەوام دەبێت. ئەوەشى خستووەتەڕوو، مەحمود مەشهەدانی لە ململانێکان بۆ بەدەستهێنانى پۆستى سەرۆکى پەرلەمان دەرچووە ئەوەش بەهۆی ئەو دەنگە کەمەی لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکاندا بەدەستی هێنا.

-ئەوەشى خستووەتەڕوو، تا هاوینی داهاتوو پەرلەمان سەرۆکى نابێت، چونکە دادگای فیدراڵی لە ٢٨ ی مانگی شوباتدا کۆدەبێتەوە و لەوانەیە دوای هەفتەیەک بڕیاری خۆی بدات، لە کاتێکدا پەرلەمان لە ١١ ی مانگی ٣دا کارەکانی ڕادەگرێت و دواتر پشووی جەژنی ڕەمەزان دێت، بۆیە دانیشتنەکانی لە کۆتایی مانگى نیسان یان ئایاردا ئەنجام دەدرێن

جێگەی ئاماژەیە، هەفتەى ڕابردوو پەرلەمانی عێراق چەند جارێك كۆبووەوە، بەڵام نەیتوانی سەرۆكی نوێی پەرلەمان هەڵبژێرێت، بۆیە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان دواخرا بۆ كاتێكی نادیار.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×