وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هەواڵێك رەتدەكاتەوە
  2024-02-09       520       

دەربارەی چۆڵكردنی باڵەخانەی باڵۆزخانەی وڵاتەكەیان لە عێراق، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا روونكردنەوە دەدات.

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لە بەیاننامەیەكی بڵاویكردەوە:" سەلامەتی كارمەندە ئەمریكییەكانمان لە هەموو شتێك گرنگترە، بەڵام دەنگۆی چۆڵكردنی باڵەخانەی باڵۆزی وڵاتەكەمان لە عێراق دوورە لە راستییەوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" لە 20ی تشرینی یەكەمدا بەهۆی هێرشە بەردەوامەكانەوە داوامان لە فەرمانبەران و ئەندامانی خێزانەكانی سەر بە باڵۆزخانەی وڵاتەكەمان لە بەغدا و كونسوڵخانەی گشتی لە هەولێر كرد ئەركەكانیان بوەستێنن، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی هەڕەشە ئەمنییەكان لەسەر كارمەندان و بەرژەوەندییە ئەمریكییەكان".

ئەوەشی ئاشكراكردووە:" پاش ئەم هەنگاوە كارمەندان گەڕاونەتەوە سەر كارەكیان نەك باڵۆز و كۆنسوڵخانە بە تەواوەتی چۆڵكرابێت و ئەو هەواڵانەشی باس لەو هەنگاوە دەكەن بە تەواوەتی رەت دەكەینەوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×