سەرۆك كۆماری عێراق دەدرێتە دادگا
  2024-02-19       495       

سەرۆك كۆماری عێراق بەفەرمی سكاڵای لەسەر تۆمار كرا، ئەویش بەتۆمەتی ئەوەی خانووی پاسەوانەكانی سەدامی بردووە و بەكرێی داوە.

دۆسیەی خانووی پاسەوانەكەی سەدام تا ئێستە تەنیا قسەی میدیا بوو، بەڵام ئەو بابەتە رێچكەی یاسایی وەرگرت و سەرۆك كۆماری عێراق درایە دادگا.

ئەمڕۆ دووشەممە 19ـی ئاب، بەپێی ئەو نووسراوەی لەلایەن میدیا عێراقییەكان بڵاو كراوەتەوە و تێیدا هاتووە، سعوود ساعدی پەرلەمانتاری عێراق، نووسراوێكی فەرمی بۆ داواكاری گشتی بەرز كردووەتەوە بەمەبەستی دادگاییكردنی لەتیف رەشیدی سەرۆك كۆماری عێراق.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، رۆژنامەنووس حەمید عەبدوڵا بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی تۆماری كردووە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی كردووەتەوە، دەركەوتووە لەتیف رەشیدی راپێچی یاسا كردووە.

ئەوەیش هاتووە، ئەو سكاڵایە پێویستە داواكاری گشتی بیجووڵێنێت، لەسەر تۆمەتی لەتیف رەشید كە خانووی عەبد حەموودی پاسەوانی سەدامی بردووە و مانگی بە 50 هەزار دۆلار داویەتی بەكرێ بە باڵوێزخانەی كوێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×